X
بارزان شێخ عوسمان

سەرۆک مام جەلال شکۆی نەتەوە و سایەیەک بۆ خەباتی سیاسیی

بارزان شێخ عوسمان

مام جەلالێکی تر دووبارە نابێتەوە، کەس لە سەرۆک مام جەلال ناچێت، کەسیش وەک ئەو نابێت لەویش ناچێت. عێراقیش ھەرگیز سەرکۆمارێکی وەک سەرۆک مام جەلال بەخۆوە نابینێت لە ھیچ روویەکەوە. مەحاڵە ھیچ کام لە سیاسەتمەداران لەم ناوچەیە وەک ئەم رابەرە بتوانن ھاوسەنگیی رابگرن لە یەک کاتدا سازش بۆ پرەنسیبە نەگۆڕەکانی گەلەکەی و حزبەکەی نەکات، بەرامبەرەکانیشی قایل بکات و دۆستایەتیی لەگەڵیاندا لەوپەڕیدا بێت. ھیچ کام لە سیاسییەکانیش وەک مام جەلال سنگ فراوان و پشوودرێژ نەبوو لە ئاست رەخنە و توانجەکان، ھیچ کامیشیان وەک ئەم داکۆکیکاری ئازادیی فیکر و بیروباوەڕ نین. یادت بەخێر ئەی ئەو رابەرەی کە ھەمیشە وەفادار بوویت بۆ دۆست و ئاشناکانی خۆت و گەلەکەت و بەسەرت ئەکردنەوە و سەرقاڵبوونی سیاسەت ئەوانی لەبیر نەئەبردیتەوە، بە تەلەفۆنێکیش بووبێت ھەواڵت ئەپرسین، بە تایبەتیی تێکۆشەرانی بەشەکانی تری کوردستان و عێراقیی و ناوچەیی و جیھانییش، ئەوەی رۆژێک چاکەیەکی بۆ کورد و "ی ن ک" و مەسەلەی رەوای گەلی کوردستان و عێراق بووبێت لەبیرت نەئەکردن، جەنابت ھەمیشە ھاوڕێی رەنجدەران و ھەژاران بوویت تەنیا خەباتت و سیاسەتت بە ئەرکی خۆت زانیوە ھەمیشە دژی ئەوانە بوویت کە بازرگانیکردن تێکەڵ بە سیاسەت ئەکەن کە کارێکی نەگونجاوە بۆ کەسێک خۆی بە سیاسیی بزانێت، چونکە سیاسەت بۆسیاسییەکانە، تیجارەتیش بۆ بازرگان و کاسبکارانە. گەنجینەیەکت لە شارەزایی و ھونەری سیاسیی و حیکمەت بۆ گەل و حزبەکەت کۆکردەوە تا سەد ساڵی داھاتووش ھەر وەک خۆی سوودیان لێ وەرئەگیرێت و پەیڕەو کردنیان نەخشەی رێگای دوورودرێژی خەباتە بۆ دیموکراسیی و ئازادیی و مافە رەواکانی گەلەکەمان. ھەزاران دروود بۆ ناوی ھەمیشە زیندوت و خەباتی نەپساوەت تا گەیاندتانە مەنزڵگاکەی و، بەسەری بڵندەتەوە خۆت و ھەڤاڵەکانت چوونە حزور گڵکۆی گیان بەخت کردوانی رێگای رزگاریی و دیموکراسیی و چینایەتیی کوردستان وعێراق پێتان وتن ئارام بنوون درێژەمان بە کاروانەکەتان دا، نەسرەوتین تا سەرەنجام سەرکەوتین. 

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

باڵيۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هۆشداری دەدات

هەواڵی کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

كۆمەڵی دادگەری بڕیاریدا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 4 کاتژمێر پێش ئێستا

وەڵامێكی توندی ئەردۆغان درایەوە

هەواڵی کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

راگەیەنراوێك لە قائیمقامیەتی سلێمانییەوە