زۆر به كورتی، له‌به‌رئه‌وه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركرده‌یه‌كی ڕاستگۆیه، كوردستانییه و باوه‌ڕی به پاراستنی یه‌كێتی و كوردستان هه‌یه، به دڵنیایی بۆ ئه‌مڕۆ و ئایندهی گه‌لی كوردستان پێویسته.
یه‌كێك له گرنگترین خه‌سڵه‌ته‌كانی سه‌ركرده‌ی سیاسی، راستگۆییه. به پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له‌وانه‌ی ئیدیعای سه‌رۆكایه‌تی و سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له گوتار و ڕه‌فتاریدا پشتی به خه‌ڵه‌تاندنی دۆست و دوژمنه‌كانی نه‌به‌ستووه. ئه‌و ڕاستگۆیانه سیاسه‌ت ده‌كات.
له ماوه‌ی كورتی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی قۆناغێكی نوێی بۆ ژیانی سیاسی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌ستپێكردووه. ئه‌و ده‌زانێت كه نه‌هاتووەته سه‌ر حزبێكی ئاماده بۆ كاركردن، به‌ڵكو دوای كۆنگره‌ی چوار، سه‌رۆكایه‌تی كردنی حزبێكی ماندووی بێ سه‌رۆك مام جه‌لالی بۆ جێمابوو، یه‌كێتییه‌كی خۆڕاگر و پشوودرێژ و ئارام، به‌ڵام برینداری ده‌ستی ده‌سته‌یه‌ك ته‌كه‌تولچی و به‌رژه‌وه‌ندیخوازانی بێ‌ویژدان.
یه‌كه‌م هه‌نگاوی گرنگی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، یه‌كخستنی هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌كێتی بوو، كه له ماوه‌ی ١٠ ساڵی دوای كۆنگره‌ی سێ، به حوكمی شه‌ڕی داعش و پێداویستییه سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی قۆناغه‌كه، ناوهندێتییهك بۆ هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌كێتی نه‌مابوو. هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌بینرا، هێزی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو. ئه‌م هێزه تایبه‌تانه ده‌یانتوانی ببنه هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر سه‌قامگیری یه‌كێتی و ئیداره‌ی سلێمانی. بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به چه‌ند جوڵه‌یه‌كی رێكخراوی حزبی و حكومه‌تی، هێزه‌كانی یه‌كخست و رێكخست و ناوه‌ندێتی له‌ناو یه‌كێتیدا به كرده‌وه به‌رجه‌سته كرد.
هه‌نگاوی دووه‌م و گرنگی ئه‌م سه‌ركرده‌یه بریتی بوو له كاركردن بۆ پاراستنی یه‌كڕیزیی كوردستانی و له زیاتر له بۆنه‌یه‌كدا به ئاشكرا و له بۆنه‌ی تایبه‌تدا ڕایگه‌یاندووه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌نگاوێك نانێت له ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كوردستان و ناچێته ده‌ره‌وه‌ی كۆده‌نگیی نیشتمانیی. به‌ڵام كاتێك هێز و لایه‌نی تری سیاسی و به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی كوردستانی و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت و بۆ لێدان له حزبی شه‌هیدان، ده‌ستیان له‌گه‌ڵ نه‌یارانی دۆزی كورددا تێكه‌ڵ كرد، یه‌كێتی ڕێگه‌ی ڕاستی خۆی هه‌ڵبژارد و به ڕێبه‌رایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی رێگه‌ی نه‌دا دووژمنانی ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، یه‌كێتیی ڕیزه‌كانی گه‌ل و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كوردستان تێكبشكێنن. له په‌راوێزی ئه‌م ڕووداوانه‌شدا، راستگۆیی سیاسی یه‌كێتی، ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌رخست كه سه‌ركرده‌كانی تر، به‌تایبه‌ت ئۆپۆزسیۆنی درۆینه‌ی (نه‌وه‌ی نوێ) چه‌ند لاستیكی و چه‌ند درۆ و چه‌ند هه‌رزه‌ن.
نه‌وه‌ی نوێ كه له ده ساڵی ڕابردوو له ژێر سێبه‌ری ده‌ستكه‌وته‌كانی حزبی شه‌هیدان و له په‌نا پشتیوانی به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیدا دروستبوو، به‌رگه‌ی یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی راستگۆیانه‌ی هه‌ڤاڵ بافڵی نه‌گرت و نه‌یتوانی له‌ژێر ناوی جوڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریدا درێژه به‌و چه‌واشه‌كارییه بدات، كه چه‌ندین ساڵ بوو به به‌كارهێنانی ناوی ئۆپۆزسیۆن بوون و ڕه‌خنه‌گرتن و دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی چه‌وتی پارتی، شه‌پۆلی راسته‌قینه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی پێ زه‌وت كردبوو.
هه‌نگاوی سێهه‌م و گرنگترین ئه‌وه‌یه كه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی توانیویه‌تی به‌ره‌یەكی سیاسی و هه‌ماهه‌نگ له نێوان یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و یه‌كگرتووی ئیسلامی دروستبكات و ئه‌و هێز و ده‌نگانه‌ی كه ڕاسته‌قینه و خۆماڵی و كوردستانین له ده‌وری پرۆژه‌یه‌كی دروست بۆ چاكسازی و نوێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی كۆبكاته‌وه. هه‌ڵوێستی هه‌ردوو پارتی دۆست و هاوپه‌یمانی یه‌كێتی، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، له نه‌چوونه ژێرباری گوشاره‌كانی پارتی و نه‌خه‌ڵه‌تان به درۆ و دراوی پشتیوانه ئیقلیمییه‌كانی پارتی، وا ده‌كات كه مێژوو به ته‌قدیره‌وه لێیانبڕوانێت، به پێچه‌وانه‌ی (نه‌وه‌ی نوێ) كه له دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی ٢٦/٣/٢٠٢٢ هه‌موو شتێكی خۆی دۆڕاند و سه‌ره‌تای كۆتاییه‌كه‌ی خۆی له‌م زۆنه سه‌وزه ده‌ستپێكرد.
هه‌نگاوی چواره‌م ده‌ستپێكردنی كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی یه‌كێتی و چاكسازی له ئیداره‌ی سلێمانی و دۆخی بازاڕ و خوێندن و زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و باشكردنی ژیانی خه‌ڵك له‌م ناوچه‌یه. جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه و پلانانه‌ی هه‌ڤاڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌توانن دۆخی یه‌كێتی و ناوچه‌كه به ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌وپێش ببه‌ن.
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، هه‌نگاوی گرنگ و پێویستن بۆ پاراستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و له ڕێی یه‌كێتیشه‌وه ده‌بن به سه‌رچاوه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری و گه‌شه‌كردنی كوردستان. مێژوو و ئه‌زموونی ڕابردووی گه‌لانیش ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه هیچ گه‌لێك پێشنه‌كه‌وتووه مه‌گه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی راستگۆی هه‌بێت.