گرنگ
فڕۆكه‌یه‌كی‌ بێفڕۆكه‌وان حه‌شارگه‌یه‌كی‌ تیرۆریستانی‌ له‌ به‌غدا بۆردوومان كرد
ئاگر له‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ ئێران كه‌وته‌وه‌
توێكاری‌ جه‌سته‌ی‌ ته‌رمی‌ مردووانی‌ كۆرۆنا زانیاری‌ سه‌یری‌ ئاشكرا كرد

هەواڵی کوردستان

یه‌كێتیى هۆشدارى ده‌داته‌ پارتى

13/11/2019

میلله‌ت

لیژنه‌ى قه‌یرانه‌كانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان په‌یامێك ده‌داته‌ "نێچیرڤان بارزانى" جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان و ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتییش رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌ ئه‌گه‌رى جێبه‌جێنه‌كردنى رێككه‌وتنامه‌ سیاسیه‌كه‌ى نێوانمان، له‌ حكومه‌ت ده‌كشێینه‌وه‌".

"عوسمان بانیمارانی" ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان له‌ لێدوانێكدا به‌ ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ى رۆژنامه‌ى "ئاژانس"ى راگه‌یاندووه‌ "لیژنه‌ی قه‌یرانه‌كانی یه‌كێتیی به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی كۆمه‌ڵێك نیگه‌رانی خۆیان له‌سه‌ر زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی پارتی ده‌ربڕیوه‌ و هۆشداری ئه‌وه‌یان داوه‌ ئه‌گه‌ر پارتی رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وا له‌ داهاتوودا بۆچوون و كاردانه‌وه‌ی تریان ده‌بێت، له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا وه‌زیره‌كانمان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌شداری ناكه‌ن، له‌ حاڵه‌تی به‌رده‌وامی پارتی و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانیش یه‌كێتیی بایكۆتی حكومه‌ت ده‌كات".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "لیژنه‌ی قه‌یرانه‌كان گله‌یی ئه‌وه‌شیان له‌ نێچیرڤان بارزانی كردووه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی به‌ڵێنی دابوو بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانمان، به‌ڵام تائێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ و یه‌كێتییش تا سه‌ر ئه‌وه‌ قبووڵ ناكات".

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ "ئارێز عه‌بدوڵڵا" ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی له‌ لێدوانێكدا به‌ رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌یاندووه‌ "تاكو ده‌رفه‌تی گفتوگۆ هه‌بێت به‌ ئومێده‌وه‌ كار بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوانمان ده‌كه‌ین، به‌ڵام تائێستا یه‌كێتیی واده‌یه‌كی دیاریكراوی بۆ پارتی نه‌بووه‌، له‌ یه‌ك دوو مانگی داهاتوودا ئه‌گه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌رنه‌كران ئه‌وكات بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین".


ئه‌م بابه‌ته 37117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure