گرنگ
بەوێنە: چرکەساتی گەیشتنی دوو کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکا بۆ ئاوەکانی چین
رونكردنەوەیەك لەسەرۆكایەتی كۆماری عێراقەوە
لەهەولێر شەرە تەقە لە نێوان دوو كەسدا روویداو بەهۆیەوە كەسێك كوژرا

سۆشیال میدیا

رووداوه‌كانی‌ دوێنێ‌ سه‌لماندی‌ كه‌ كاتی ئه‌وه‌ ھاتووه‌ حكومه‌تی ھه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش بكات

03/06/2020

میلله‌ت
به‌رزان شێخ محه‌مه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ نووسینێكدا رایگه‌یاند كه‌ رووداوه‌كانی‌ دوێنێ‌ سه‌لماندی‌ كه‌ كاتی ئه‌وه‌ ھاتووه‌ حكومه‌تی ھه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌گه‌ڵ‌ ئیداره‌ خۆجێیه‌كان دابه‌ش بكات.
 
ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ نووسینه‌كه‌یه‌تی‌:

ئه‌وه‌ی دوێنی له‌زۆربه‌ی شارو شارۆچكه‌ كانی كوردستان گوزه‌را ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌لماند كه‌ بڕیارله‌ناوه‌نده‌وه‌ ناتوانیت چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌ بێت بۆ ڕووبه‌رونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووریی و كۆرۆنا، چونكه‌ ھه‌موو پارێزگایه‌ك تایبه‌تمه‌ندی خۆی ھه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌بێت به‌شێك له‌ ده‌سه‌ڵاته‌ كارگێڕی و داراییه‌كان بدرێته‌ حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كان، ده‌نا دۆخه‌كه‌ ئاڵوز ترده‌كات و دووری نێوان ھاووڵاتی و ده‌سه‌ڵات زۆر ده‌بێت و متمانه‌ی ھاووڵاتی به‌ حكومه‌ت نامێنێت.

ده‌بێت باش له‌وه‌ تێبگه‌ین كه‌ ھاووڵاتی ئاژاوه‌گێڕ نییه‌ و ھێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ دوژمنی میلله‌ت نین، ئه‌وه‌ جۆری سیستمی به‌ڕێوه‌بردنه‌ ناتوانیت داخوازی دۆخه‌كه‌ جێبه‌جێ بكات.

كاتی ئه‌وه‌ ھاتووه‌ حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاته‌كان (كارگێڕی و دارایی و یاسایی) دابه‌ش بكات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی خۆجێی پاڵپشت به‌یاسایی ژماره‌ 3 ساڵی 2009 دوای ھه‌مواركردنی ھه‌ندی بڕگه‌یی و گونجاندنی له‌گه‌ڵ یاسا به‌ر كاره‌كانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان.

به‌رزان شێخ محه‌مه‌د
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌



ئه‌م بابه‌ته 1636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە

Millet copyright 2015 © . All right reserved
Avesta Group and powered by Microsoft Azure