X
ئ|

كێ سه‌ری ئه‌و لیژنه‌یه‌ی خوارد كه‌ لاهور شێخ جه‌نگی لەبارەی ١٦ی ئۆکتۆبەره‌وه‌ داوایكردبوو؟

گرنگترینی میللەت

6 رۆژ پێش ئێستا     2770 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌رو به‌دیاریكراوی له‌ رۆژی 7ی ئاداری 2018، لاهور شێخ جه‌نگی وه‌ك یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی سیاسی كورد به‌ ره‌سمی داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی كرد بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و رۆژانی دواتر.

لاهور شێخ جه‌نگی كه‌ ئه‌وكات بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هەرێمی کوردستان بوو، به‌ په‌یامێكی بوێرو راشكاوانه‌‌ بارزانی و سه‌رانی ریفراندۆمه‌ شكستخواردوه‌كه‌ی خسته‌به‌رده‌م دادگایه‌كی پێشوه‌خته‌و پێی وتن لەجیاتی تۆمەت بەخشینەوەی پێشوەخت، لیژنەیه‌كی بەدواداچوون و گەیشتن بە راستی رووداوەکان پێکبهێن. به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت نه‌ك بوێری ئه‌وه‌یان نییه‌و نه‌بووه‌ لیژنه‌یه‌كی وه‌ها دروست بكه‌ن، به‌ڵكو یه‌قینم له‌ شه‌رمه‌زاریدا په‌یامه‌كه‌شیان پێ نه‌خوێندراوته‌وه له‌به‌ر دوو هۆكار:

یه‌كه‌میان: شكستخواردوو هه‌میشه‌ بۆ داپۆشینی شكست و نه‌نگییه‌كانی راستییه‌كان ده‌شێوێنێت، جا له‌به‌رئه‌وه‌ی داواكه‌ی شێخ لاهور باسی ده‌رخستنی راستییه‌كانی تێدابوو هه‌ر زوو وه‌كو نه‌عامه‌ سه‌ری خۆیان كرد به‌ خۆڵدا تا نه‌زانن چی چوارده‌وریان روویداوه‌و چییان به‌سه‌ر هاتووه‌.

دووه‌میان: هه‌میشه‌ شكستخواردوو به‌دوای گێراندنه‌وه‌ی كه‌رامه‌ته‌ شكێندراوه‌كه‌یدا وێڵه‌، چیرۆكی ناشرین و ساخته‌ و بوختان و درۆ پیشه‌یه‌تی، خۆی له‌ هه‌موو شتێك ده‌پارێزێت كه‌ حه‌ق و راستی و لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا بێت. 

جا له‌به‌رئه‌وه‌ی لاهور شێخ جەنگی داوای ده‌كرد ئەو لیژنە باڵایە چاو لە هیچ کەس و تۆمەتبار و کەمتەرخەمێك نەپۆشێت و ئەنجامەکان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئاشكرا بکات. بۆیه‌ گومان هه‌ڵناگرێت شكستخواردووه‌كانی ریفراندۆم و سه‌به‌بكارانی له‌ده‌ستدانی نیوه‌ی خاكی كوردستان بۆ ئه‌به‌د غیره‌تی و كه‌رامه‌تی ئه‌وه‌یان نییه‌و نابیت خۆیان بخه‌نه‌ به‌رده‌م هیچ پرۆسه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ تێیدا راستییه‌كانیان به‌ ویژدانه‌وه‌ قسه‌ی خۆیان بكه‌ن.  

كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئێوه‌ ببنه‌ دادوه‌ر، ئایا ئێستا له‌ هه‌موو كات زیاتر گونجاوتر نییه‌‌ بپرسین ئه‌رێ كێ سه‌ری ئه‌و لیژنه‌یه‌ی خوارد كه‌ لاهور شێخ جه‌نگی پێش دوو ساڵ لەبارەی ١٦ی ئۆکتۆبەره‌وه‌ داوایكردبوو؟



هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

توركیا بنكەی سەربازی لەنزیك موسڵ هەیە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 6 کاتژمێر پێش ئێستا

راگەیەندراوی دەوڵەتی یاسا دەربارەی خۆكاندیدكردنی مالیكی

هەواڵی کوردستان 6 کاتژمێر پێش ئێستا

زانیاری لەبارەی كەمكردنەوەی نرخی ئینتەرنێت