X

ڕۆشنبیران و گەنجانی هەركی: پارتی هەوڵی تیرۆركردنی جەوهەر ئاغا و هەرکی جەوهەر ئاغای داوە

هەواڵی کوردستان

25/05/2021     1953 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
كۆمەڵێك لە ڕۆشنبیران و گەنجانی هۆزی هەركی ڕایدەگەیەنن كە دوای ئەوەی پارتی نەیتنوانی بە پارە و پۆست جەوهەر ئاغا كۆنترۆڵ بكەن، هەوڵی تیرۆركردنیان دا.


ئەو ڕۆشنبیر و گەنجانەی هەركی لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا ئەوەیان خستووەتەڕوو كە "تا سەر ئێسقان لە سیاسەتی پارتی ناڕازین و ئەو زوڵمەی لە عەشیرەتی ھەرکی دەکرێت لە ماوەی رابردوو کەم وێنە بووە".

هاوكات نیگەرانی خۆیشیان لە هەوڵەكەی دەزگای پاراستن بۆ تیرۆركردنی جەوهەر ئاغا و هەركی جەوهەر ئاغا دەربڕیوە:

دەقی ڕاگەیەندراوەكە: 
ڕاگەیەندراوێک لە رۆشنبیری و گەنجانی ھەرکییەوە 


ئێمە کۆمەڵێک لە گەنجان و رۆشنبیران و چالاکوانانی عەشیرەتی ھەرکی نیگەرانین لەو کردەوەییەی لایەنێک کە ھەوڵی تیرۆرکردنی بەرێز ( جەوھەر ئاغا ھەرکی و ھەرکی جەوھەر ئاغا )یان داوە ئەمە کاری لە مێژینەی ئەو لایەنانە بووە کە بەردەوام ھەوڵیان داوە رکابەرە سیاسیەکانیان لە رێگایی تیرۆر و کوشتنەوە لە ناو ببەن چەندین نمونەمان لەو شێوەیە ھەن گرنگترینیان کوشتنی ( حەمەداغای مێرگە سۆری و حوسێن ئاغایی سورچیە ) ئەم ھەوڵەی تیرۆر کردنی ئاغای عەشیرەتی ھەرکیش تەسفیەی حیساباتی سیاسیە . 

لێرەوە بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی رادەگەێنین ساڵانێکی زۆر لایەنێکی سیاسی ھەوڵی دا لە رێگایی پارە و پۆستەوە جەوھەر ئاغا ھەرکی بگرن، بەڵام ناوبراو بە ھیچ شێوەێک نەچووە ژێر ئەو بارە ئەو تەنھا دوای گەرانەوەی مافی ھەرکییە زوڵم لێکراوەکانی ناوچەی بادینانی دەکرد کە بەشێک گوندەکانیان لەلایەن چەند کەس و عەشیرەتی ترەوە داگیر کراوە، بەلام پارتی ئامادە نەبوو ئەو مافە بۆ ھەرکییەکان بگەرێنێتەوە بۆیە ( جەوھەر ئاغا ھەرکی ) چووە ریزەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پارتیش بۆ ئەوەی ھەرکییەکان لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان توڕەبکات ھەولی تیرۆرکردنیان دا .

ئێمە ژمارەێکی بێ شومار لە گەنجانی ھەرکی لە ھەولێر و دھۆک تا سەر ئێسقان لە سیاستەکانی پارتی ناڕازین ئەو زوڵمەی لە عەشیرەتی ھەرکی دەکرێت لە ماوەی رابردوو کەم وێنە بووە، ئەوانەی لەگەل پارتیش تاوەکوو ئێستا ماوون بەھۆی ئەو کەمە مووچەیەیە کە لە دوو مانگ جارێک پێیان دەدرێت بەھۆی زەبرو زەنگی دەسەڵاتی پارێزگایی ھەولێر و دھۆک بوێری ئەوەیان نیە دەنگ ھەڵببڕن و قسەی دڵی خۆیان بکەن .