X

ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌م ده‌روازه‌یه‌وه‌ گه‌شتی ئێران بكه‌ن

هەواڵی کوردستان

09/08/2021     497 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

دەروازەی حاجی ئۆمەران گه‌شتیارانی هه‌رێمی ئاگادار كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند هەرکەس بەنیازی گەشتکردنە بۆ ئێران، دەبێت پشکنینی نێگەتیڤی کۆرۆنای پێبێت.


به‌شی راگه‌یاندنی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران رایگه‌یاندووه‌ گه‌شتیاران كه‌ به‌نیازن رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو گه‌شتی ئێران بكه‌ن، پێویستە بڕوانامەی پشکنینی کۆرۆنای هەبێت كه‌ ئەنجامی نێگەتیڤ بێت و پكشنینه‌كه‌ لە یەکێک لە تاقیگەکانی باوەڕپێکراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم كرابێت، بە پێچەوانەوە هەر هاوڵاتی یان گەشتیارێک بڕوانامەی پشکنینی کۆرۆنای نەبێت، لەلایەن سەرکۆنسوڵگەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ڤیزای پێنادرێت و ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌.

ده‌روازه‌كه‌ داوای لە گەشتیاران كردووه‌، بەبێ هەبوونی بڕوانامەی پشکنینی کۆرۆنا بە مەبەستی گه‌شكردن بۆ ئێران سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران نەکەن، چونکە رێگەیان پێنادرێت.