X

منداڵەكەم دەست لە ئەندامی زاوزێی دەدات و یاری پێدەكات، چی بكەم؟

سۆشیال میدیا

پێش 1 هەفتە     173 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

 كاتێك منداڵەكەتت بینی دەست لە ئەندامی زاوزێی دەدات بە هیچ جۆرێك هاوار نەكەیت بەسەریدا و ڕەفتاری نامۆ نەنوێنیت، چونكە ئەو لەو شتانە تێناگات بگرە توڕەبون و هاواری تۆ وا دەكات بە دوایدا بچێت و دوبارەی بكاتەوە.


  دەستدان لە ئەندامی زاوزێ لای منداڵان تا تەمەنی شەش ساڵی  شتێكی ئاساییە و نزیكەی ٪75 ی منداڵان لەو تەمەنەدا ئەو كارە دەكەن و پێویست بە دڵەڕاوكێ ناكات.


  منداڵ لە سەرەتاكانی تەمەنیدا ئەندامەكانی جەستەی ناناسێت و جیایان ناكاتەوە، بەڵام كاتێك دەگاتە قۆناغی ناسینی خۆی و ئاشنابوون بە دەوروبەری، ئیدی ئارەزوو دەكات دەست لە هەموو شت بدات و لە نێویشیاندا ئەندامی زاووزێی.


  كاتێك كە منداڵەكەتت بینی ئەو ڕەفتارە دەنوێنێت ئەوا :
  هەوڵبدە لەوكاتەدا بە شێوازێكی نەرم تەركیزی منداڵەكەت بخەیتە سەر شتێكی تر و دەستەكانی سەرقاڵ بكەیت بە یاری و  شتێكی ترەوە.


  كاتی زیاتر لەگەڵ منداڵەكەت بەسەر بەرە و هەوڵبدە بە شێوازێكی سەرەتایی تێی بگەیەنیت كە ئەو شوێنە ، ئەندامی تایبەتی تۆیە و وەك چونەسەرئاو و خۆشۆردن نهێنیە و نابێت لەبەرچاوی كەس وابكەیت.


  ئەكرێ یەكێك لە هۆكارەكان خوران و ئیلتیهاب بێت و پێویست بە سەردانی پزیشك بكات.

لەفەیسبووكی د. دیلمان ئازاد"ەوە وەرگیراوە

هەواڵی زیاتر