X

خانمه‌ ده‌رمانسازێك بۆ پێنجه‌م جار توشی كۆرۆنا بوو

لایف ستایڵ

6 رۆژ پێش ئێستا     512 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
خانمه‌ ده‌رمانسازێكی‌ میسری‌ رایگه‌یاند كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ڤاكسینی‌ وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام بۆ پێنجه‌م جار توشی ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا بووه‌.

  
مه‌نال لوتفی خانمه‌ ده‌رمانسازی‌ میسری‌ خەڵکی شاری "مه‌نصوره‌ "له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی‌ سعودی باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ سەرباری ئەوەی کە ڤاکسینیشی وەرگرتووە بۆ جاری پێنجەم لەماوەی دوو ساڵدا توشی کۆرۆنا بوو.

مه‌نال لوتفی ده‌ڵێت: "له‌ كۆی پێنج جار توشبوون به‌ كۆرۆنا دووجاریان ئه‌مساڵ بوو، جار له‌دوای جاریش نیشانه‌كان له‌سه‌رم سوكتر ده‌بن به‌هۆی ڤاكسین و به‌رگری پێشووتره‌وه‌ به‌ڵام هه‌ر ئازار و نیشانه‌ی هه‌یه‌".  
  
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "پاش ئه‌وه‌ی پارساڵ‌ سێ جار توشی كۆرۆنا بوو دواتر ڤاكسینیشی وه‌رگرت، به‌ڵام به‌هۆی سروشتی كاره‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ تێكه‌ڵ به‌ تووشبووان ده‌بێت و دیسان ده‌یگرێته‌وه‌ و بۆ جاری‌ پێنجه‌م توش بووه‌ته‌وه‌".

وتیشی‌: "له‌ كۆتاجاردا زیاتر وشكه‌كۆكه‌م هه‌بووه‌ و هه‌ستم به‌ گیان تێكشكان كردووه‌، كاتێك پشكنینی‌ كۆرۆنام كرد ده‌ركه‌وت ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ پۆزه‌تیڤه‌".  

ئه‌و خانمه‌ ده‌رمانسازه‌ راشیگه‌یاند كه‌ خۆی‌ كه‌ره‌نتین كردووه‌ تا ئه‌ندامانی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ توش نه‌كات و داواشی‌ له‌ هه‌مووان كرد ڤاكسین وه‌ربگرن تا پارێزراو بن و گه‌ر توشیش بوون، نیشانه‌كانیان سوكتر بێت.


هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 32 خولەک پێش ئێستا

وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە ئوردن

هەواڵی جیهان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

شێوازێكی نوێ بۆ دابەشكردنی مووچە پەیڕەودەكرێت

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

كۆمسیۆن دوو كاندیدی‌ دیكه‌ی‌ دوورخسته‌وه‌