X

قوباد تاڵه‌بانی‌: یه‌كێتی‌ زۆر له‌ شه‌خس گه‌وره‌تره‌ و دژی‌ شه‌خس په‌رستین

هەواڵی کوردستان

5 رۆژ پێش ئێستا     244 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
سه‌رۆكی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ یه‌كێتی‌ زۆر له‌ شه‌خس گه‌وره‌تره‌ و دژی‌ شه‌خس په‌رستین.


قوباد تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆكی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان له‌ میانی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ چه‌مچه‌ماڵ‌ و كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ل كادیرانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، وتی‌: "ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌به‌ر من یه‌كێتییه‌، یه‌كێتی‌ مه‌به‌، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ رقی‌ من یه‌كێتی‌ نییه‌، ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و هه‌ردووكی‌ هه‌ڵه‌یه‌".

وتیشی‌: "ئێمه‌ په‌روه‌رده‌ نه‌كراوین شه‌خس په‌رست بین، ئێمه‌ دژی‌ شه‌خس په‌رستین، ئێمه‌ ده‌بێت خوا و خاك بپه‌رستین".

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "نابێت پۆست و پله‌ و پایه‌ ببێته‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ بن و ده‌بێت یه‌كێتی‌ له‌ناو دڵتان بێت".

سه‌رۆكی‌ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان بۆ كادیرانی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ چه‌مچه‌ماڵ‌ رایگه‌یاند كه‌ "یه‌كێتی‌ باوه‌ڕه‌، ئه‌مه‌ بكه‌نه‌ مه‌بده‌ئی‌ ئیشكردنتان و گله‌یی خۆتان بگه‌یه‌نن له‌ مه‌ڵبه‌ند و حكومه‌ت، به‌ڵام نابێت له‌ رقی‌ كه‌سێك یان خۆشه‌ویستی‌ بۆ كه‌سێك ببن به‌ یه‌كێتی‌ یان دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ یه‌كێتی‌، یه‌كێتی‌ زۆر له‌ شه‌خس گه‌وره‌تره‌".

هەواڵی زیاتر