X

ترامپ: 2024 خۆم کاندید دەکەمەوە

هەواڵی جیهان

5 رۆژ پێش ئێستا     171 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت، کە ساڵی 2024 خۆی کاندید دەکاتەوە و ولاتەکەشی هیچ چارەسەرێکی نییە بێجگە لەوەی جارێکی تر بیکاتەوە بە سەرۆک کۆمار.

ترامپ لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند، "باوەڕناکەم هیچ چارەسەرێکمان هەبێت، ئەمە جێی شەرمە". هەروەها وتی بڕیاری ئیدارەکەی جۆ بایدن بۆ کێشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان گەورەترین نەنگ بووە لە مێژووی وڵاتەکەیدا.

بە وتەی ترامپ "کاتێک لە ئەفغانستان و ئەوەی ڕوویداوە دەڕوانیت، دەبینیت کە کۆمەڵێک کەس بێ هیچ هۆکارێک کووژراون". هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، کە باوانی سەربازە ئەمەریکاییەکان دەیانەوێت سەردانی ئەو بکەن و نایانەوێت جۆ بایدن ببینن.

لەو چاوپێکەونەدا ترامپ ئاماژەی بەوە داوە، کە بە خاڵێک گەیشتوون ڕیگەی گەڕانەوە نییە و "چارەسەرێکی بێجگە لە خۆکاندیدکردنەوە نییە. بە ڕاستی هیچ چارەسەرێکی تر نییە".