X

تاڵیبان خۆی لە قاعیدە بێبەری دەکات

کراوەیی ئیسلامی

5 رۆژ پێش ئێستا     222 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
تاڵیبان ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن زەواهیری ڕێبەری ڕێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە لە ئەفغانستان بێت.

محەمەد نەعیم وتەبێژ بە ناوی تاڵیبان ڕایگەیاندووە، "ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەینەوە، کە باس لەوە دەکەن ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی قاعیدە لە ئەفغانستان بێت و هیچ ڕاستییەکیان تێدا نییە".

هەروەها سوهەیل شاهین وتەبێژی تاڵیبان لە قەتەر شەممەی پێشوو ڕایگەیاند، کە تاڵیبان بەڵینی داوە، ڕیگە نەدات هیچ ناوەندێک بۆ کۆکردنەوەی دارایی، یان مەشق کردن بە چەکدارانی قاعیدە لە ئەفغانستان هەبێت.

ئەمە دوای ئەوە دێت کە بەرپرسێکی پێشووی هەواڵگری ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو کە زەواهیری ڕێبەری قاعیدە لە ئەفغانستانە.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 8 خولەک پێش ئێستا

وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە ئوردن

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

كۆمسیۆن دوو كاندیدی‌ دیكه‌ی‌ دوورخسته‌وه‌