X

سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئوسترالیا ماسكی نەبەست و 500 دۆلار سزا درا

لایف ستایڵ

4 رۆژ پێش ئێستا     38 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
تۆنی ئابوت سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئوسترالیا بە هۆی نەبەستنی ماسكەوە سزای 500 دۆلاری ئوسترالی بەسەردا سەپێندرا.


وێنەیەكی تۆنی ئابوت سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئوسترالیا بڵاوبووەوە كە لە كاتی بەسەربردنی پشوو لە كەناراوەكانی مانلی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی شاری سیدنیی بە بێ ماسك دەردەكەوێت و بەو هۆیەوە سزای 500 دۆلاری بەسەردا سەپێندرا.

سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئوسترالیا لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند نیگەران نییە لە سزا داراییەكە، بەڵام نیگەرانە لەو كەسەی كە وێنەكەی بۆ پۆلیس ناردووە، چونكە ئەو ڕەفتارە لە ئوسترالییەكان ناوەشێتەوە.