X

به‌ڤیدیۆ... ئاگرێكی‌ گه‌وره‌ له‌ كارگه‌ی‌ ده‌رمانی‌ سامه‌را كه‌وته‌وه‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

4 رۆژ پێش ئێستا     113 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
ئاگرێكی‌ گه‌وره‌ له‌ كارگه‌ی‌ دروستكردنی‌ ده‌رمانی‌ سامه‌را كه‌وته‌وه‌ و تیمه‌كانی‌ به‌رگری‌ شارستانیش سه‌رقاڵی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ ئاگره‌كه‌ن.


ئاژانسی‌ فه‌رمی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ عێراق "واع" بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاگرێكی‌ گه‌وره‌ له‌ كارگه‌ی‌ ده‌رمانی‌ سامه‌را كه‌وته‌وه‌.

ئاژانسه‌كه‌ له‌ زاری‌ په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: "ئاگره‌كه‌ له‌ناو جه‌مه‌لۆنێكی‌ كارگه‌كه‌دا كه‌وتووه‌"، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ زیاتر ئاشكرا بكات.

دوای‌ رووداوه‌كه‌ش، تیمه‌كانی‌ به‌رگری‌ شارستانی هه‌وڵه‌كانیان ده‌ستپێكرد بۆ كۆنترۆڵكردنی‌ ئاگره‌كه‌.