X

لەئێران 408 كەسی دیكە بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

4 رۆژ پێش ئێستا     56 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 22329 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 22329 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوون و 408 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ئاشكراشیكرد، لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 5 ملیۆن و 340 هەزار و 656 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 115 هەزار و 147 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

هەواڵی زیاتر