X

به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا 2 كه‌س برینداربوون

هەواڵی کوردستان

4 رۆژ پێش ئێستا     238 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه‌ له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا له‌ ڕێگای نێوان كه‌لار- ساڵح ئاغا دوو كه‌س برینداربوون.


هاتووچۆی‌ گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ له‌ ڕێگای نێوان كه‌لار- ساڵح ئاغا له‌ خاڵی پشكنینی ئاسایشی ساڵح ئاغا  رووداوێكی هاتووچۆ روویدا.

هاتووچۆی‌ گه‌رمیان ده‌ڵێت: "رووداوه‌كه‌ له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌ جۆره‌كانی رینۆ تایبه‌ت و تۆیۆتا لاندكرۆزه‌ر بوو".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "له‌ رووداوه‌كه‌دا شۆفێری ئۆتۆمبێلی رینۆ له‌دوای پێكدادانه‌كه‌ خۆی كێشا به‌ بازگه‌ی ئاسایش و له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌ شۆفێریك و كارمه‌ندێكی ئاسایش بریندار بوون".

راشیگه‌یاند كه‌ "برینداره‌كان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كران".