X

په‌یامێكی‌ نوێ‌ له‌ موقته‌دا سه‌دره‌وه‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

4 رۆژ پێش ئێستا     242 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
 رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند كه‌ سوپای عێراق ده‌توانێت پارێزگاری له‌ئاسایشی وڵات بكات له‌هه‌ڕه‌شه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌كی و ئه‌ركیشیه‌تی‌ پارێزگاری‌ ناوه‌نده‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان بكات.


موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "سوپای عێراق توانی شكۆی خۆی به‌ده‌ستبهێنێته‌وه‌ و هێزی خۆی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی ئاسایشی وڵات بسه‌پێنێت، هه‌روه‌ها له‌م كاته‌دا هێزێكن دوور له‌حزبایه‌تی و مه‌زهه‌بی و بونه‌ته‌ جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌مووان".

وتیشی‌: "له‌ ئێستادا سوپای‌ عێراق به‌هێزترین و گرنگترین هێزی‌ ئه‌منین له‌ عێراقی‌ خۆشه‌ویستدا".

ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه‌ كه‌ "دواین ئه‌ركی سوپا كه‌ وه‌ك ئاسته‌نگییه‌ك دێته‌ پێشیان پاراستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی تشرینی یه‌كه‌م".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "به‌بۆچوون و متمانه‌ی‌ خۆم، سوپا ده‌توانێت رێگربێت پاراستنی‌ عێراق له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چین و ئه‌وانیش به‌بێ‌ فشاری‌ سیاسی‌ ده‌نگ ده‌ده‌ن".

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "سوپای‌ عێراق مولزه‌مه‌ به‌ پارێزگاریكردنی‌ ناوه‌نده‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان له‌ سوتان و گه‌نده‌ڵی‌ و هه‌ڵسوكه‌وتی‌ هه‌رزه‌كارانه‌".

بڕیاره‌ له‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021دا هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌ی‌ عێراق به‌ به‌شداری‌ 276 حیزب و 44 هاوپه‌یمانی  به‌ڕێوه‌بچێت و زیاتر له‌ 24 ملیۆن كه‌س له‌ 83 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ 329 كاندیدی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرن.


هەواڵی زیاتر