X

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌بای‌ هه‌رێمه‌وه‌

هەواڵی کوردستان

4 رۆژ پێش ئێستا     262 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
وه‌زاره‌تی كاره‌بای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ سێكته‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌با به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نادرێته‌ كه‌رتی تایبه‌ت و له‌ ته‌واوی وڵاتان حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.


وه‌زاره‌تی كاره‌بای‌ هه‌رێم له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ كه‌مال محمد ساڵح وه‌زیری كاره‌با گرێبه‌ستێكی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی سكادا واژوو كرد كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌ڕێوه‌بردن و كۆنترۆڵكردنی سیسته‌می كاره‌با".

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ "هه‌ندێ په‌یجی ساخته‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌ لاڕێدا بردنی ڕای گشتی، له‌ هزری خۆیاندا گرێبه‌سته‌كه‌یان وا لێك داوه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ به‌تایبه‌تكردنی كه‌رتی كاره‌بای هه‌رێمه‌".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "پرۆژه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سێكته‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌با و ئه‌م سێكته‌ره‌ش به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نادرێته‌ كه‌رتی تایبه‌ت و له‌ ته‌واوی وڵاتان حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ی ده‌بات".


هەواڵی زیاتر