X

كشتوكاڵی‌ هه‌رێم هاورده‌كردنی به‌رهه‌مێكی قه‌ده‌غه‌كرد

هەواڵی کوردستان

4 رۆژ پێش ئێستا     197 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاریدا، هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ بكرێت.


وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی هه‌رێم له‌ نوێترین بڕیاریدا رایگه‌یاند كه‌ "له‌ پێناو به‌ بازاڕكردنی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی جوتیارانی هه‌رێم، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی ته‌ماته‌ له‌ پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عیراقه‌وه‌ دراوه‌، به‌تایبه‌تیش كه‌ ئێستا وه‌رزی پێگه‌یشتنی ته‌ماته‌ی ده‌شتی پێنجوێنه‌".

له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ نووسراوێكی فه‌رمی ئاڕاسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان كراوه‌ و تیایدا داوایان لێده‌كات كه‌ بازگه‌كانیان ئاگاداربكرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ نه‌رێت ته‌ماته‌ له‌ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق هاورده‌ی هه‌رێم بكرێت.

وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ‌ راشیگه‌یاند كه‌ له‌ ئێستادا وه‌رزی پێگه‌یشتنی ته‌ماته‌ی خۆماڵییه‌ به‌ تایبه‌تی ته‌ماته‌ی پێنجوێن، كه‌ ده‌توانرێت پێداویستی ناوخۆ دابین بكات.


هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 12 خولەک پێش ئێستا

وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە ئوردن

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

كۆمسیۆن دوو كاندیدی‌ دیكه‌ی‌ دوورخسته‌وه‌