X

رێكخراوی‌ قاعیده‌ له‌م واده‌یه‌دا هه‌ڕەشه‌كانی‌ له‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات

هەواڵی جیهان

4 رۆژ پێش ئێستا     169 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
هه‌واڵگری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ رێكخراوی‌ قاعیده‌ له‌ ماوه‌ی‌ ساڵێكدا هه‌ڕەشه‌كانی‌ له‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا ده‌ستپێده‌كات.


كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ عه‌ره‌بیه‌ له‌ هه‌واڵێكی‌ به‌په‌له‌یدا  له‌ زاری‌ هه‌واڵگری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكاوه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ساڵێكدا رێكخراوی‌ قاعیده‌ ده‌ست به‌ هه‌ڕەشه‌كانی‌ بۆسه‌ر ئه‌مریكا ده‌كات.

پێشتر به‌رپرسانی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا "پنتاگۆن" رایانگه‌یاند كه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێری‌ رابردوودا فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ ئه‌مریكا هۆشدارییان داوه‌ته‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبات كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ رێكخراوی‌ قاعیده‌دا نه‌كات و هیچ هاوكاری‌ و پشتیوانییه‌كی‌ بۆ دابین نه‌كات.

به‌رپرسێكی‌ ئه‌مریكی‌ كه‌ داوایكردووه‌ ناوه‌كه‌ی‌ ئاشكرا نه‌كرێت بۆ كه‌ناڵی‌ سكای‌ نیوز وتی‌: "له‌ واشنتۆن كۆده‌نگییه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكا مافی‌ به‌ئامانجگرتنی‌ تیرۆریستان و گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانی‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌ر شوێنێكی‌ جیهان بن و به‌دیاریكراویش له‌ ئه‌فغانستان".