X

له‌م ناوچه‌یه‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ بۆردوومان كرا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

4 رۆژ پێش ئێستا     830 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
له‌ سه‌ر سنووری‌ عێراق، سوریا فڕۆكه‌یه‌كی‌ نه‌ناسراو ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی‌ چه‌كدارانی‌ حه‌شی‌ شه‌عبی‌ بۆردوومان كرد و به‌پێی‌ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كوژراون.

كه‌ناڵی‌ RT له‌ زاری‌ په‌یامنێره‌یه‌كه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ بۆردوومان كران.

كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌ڵێت: "فڕۆكه‌یه‌كی‌ نه‌ناسراو چوار مووشه‌كی‌ ئاراسته‌ی‌ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌سه‌ر سنووری‌ عێراق و سوریا كرد".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ سێ‌ ئۆتۆمبێلی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ به‌ته‌واوی‌ سووتان و به‌پێی‌ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كوژراون.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 25 خولەک پێش ئێستا

وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتە ئوردن

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

كۆمسیۆن دوو كاندیدی‌ دیكه‌ی‌ دوورخسته‌وه‌