X

به‌وێنه‌... له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆ ژنێك گیانی‌ له‌ده‌ست دا

هەواڵی کوردستان

4 رۆژ پێش ئێستا     285 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی‌ پۆلیس و هاتووچۆی راپه‌ڕین رایانگه‌یاند كه‌ له‌ رووداوێكی‌ هاتووچۆدا له‌ رێگای داره‌شمانه‌ی قه‌زای پشده‌ر، ژنێك گیانی‌ له‌ده‌ست دا.


پۆلیسی‌ راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه‌ "كه‌مێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندا له‌ نزیك گوندی داره‌شمانه‌، ڕێگه‌ی مه‌رزی كێلێ ـ قه‌ڵادزێ كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست دا و وه‌رگه‌ڕا".

پۆلیس ده‌ڵێت: "به‌و هۆیه‌وه‌ شۆفێره‌كه‌ی به‌ناوی (خ. ئـ.) ره‌گه‌زی مێ، له‌دایكبووی 1990، دانیشووی قه‌ڵادزێ، گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین گیانی له‌ده‌ست دا و 2 منداڵی خۆشی له‌گه‌ڵدا بووه‌، به‌ڵام باری ته‌ندروستی منداڵه‌كان جێگره‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "دوای ڕووداوه‌كه‌ هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن و بنكه‌ی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی مه‌به‌ست، دوای توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی‌، راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌ هاتووچۆی‌ راپه‌ڕین زانیاری‌ زیاتری‌ ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ جۆری‌ هۆندا ئه‌له‌نـترا بووه‌ و شۆفێره‌كه‌ی‌ كۆنتـــڕۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ و وه‌رگــه‌ڕاوه‌ شۆفێره‌كه‌ی كه‌ ڕه‌گه‌زی مێ بوو گیانی له‌ده‌ست دا.

هاتووچۆی‌ راپه‌ڕین راشیگه‌یاند كه‌ "له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه‌ ئه‌مه‌ چواره‌م ڕووداوی هاوچۆیه له‌سنوره‌كه‌ رووده‌دات و به‌هۆیانه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و دووانی تر بریندار بوون".