X

گۆڕان هێرشێكی توند دەكاته سەر پەرلەمانتاره نانخۆره سفرەدڕەكانی

سۆشیال میدیا

پێش 3 هەفتە     728 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

منیش نیگەرانم لە گۆڕان، بەڵام
بە کورتی، بزوتنەوەی گۆڕان دووچاری دوو تەوژم بۆتەوە لە ناوخۆی خۆیدا؛
یەکەم؛ ئەوانەنن کە دژایەتی گۆڕان دەکەن ، ئەمانە ئەو کەسانەن کە بەهۆی گۆڕانەوە گەیشتوون بە ئەندام پارلەمانی یان پلەو پۆستی حکومیان چنگ کەوتووە، ئەمانە چونکە هەر لەسەرەتاوە گورگ بوون لە پێستی مەڕدا و ئەو ڕۆژەی گەیشتوون بە نان و مەقامی باش کەوتوونەتە هێرش بۆ سەرگۆڕان و خۆیان بێ بەری دەکەن لە گۆڕان، تەنها ئامانجیان ئەوەیە ئەو نانە چەورەی چنگیان کەوتووە وەک کەمتیار بیخۆن. 

ئەمە جگە لەوەی کە بەشێکیان مەلەفی ئابڕوبەر بێدەنگی کردوون. دەنا ئەگەر گۆڕان تووشی عەیبێکیش هاتبێت لە حکومەت و پارلەمان هەر بە هۆی ئەم گروپەوە بووە.

دووەم؛ ئەوانەن کە لە دڵسۆزی بۆ بزوتنەوەکە و لە پێناو خەمی گشتی نیگەرانن، ئەمانە توڕەن ، خەڵکە مەبدەئی یەکەن ئەوانەن کە گروپی یەکەم بەسەر شان و ماندووبوونی ئەماندا سەرکەوتوون. زۆرینەی ئەم گروپە ئەوانەن لە سەرەتای گۆڕانەوە بەشدارن و تێکۆشاون.

ئەم گروپە ئەو کەسانەن کە دەستیان بە بەرنامەکەی گۆڕانەوە گرتووە و لەسەر هیچ خاڵێک سازش ناکەن. توڕەیی و نیگەرانی ئەم گروپە ڕەوایەتی هەیە و واجبی بەرپرسانی گۆڕانە گوێیان لێ بگرن.

منیش نیگەرانم لە گۆڕان هەزار و یەک هۆکاریشم هەیە بۆ نیگەرانی.
 بەڵام کاتێک دەبینم گروپێک (گروپی یەکەم) لە خەڵکی موستەفید و هەلپەرست بەهۆی گۆڕانەوە بوون بەشت. لە کاتێکدا بەشێک لە نیگەرانیەکانی خەڵکانی وەک ئێمە بەهۆی ئەم گروپە نابوتەوەیە. کەچی دەیانەوێت وەک (دەجال) بە ناوی (موحەمەدی مەهدی) یەوە پێشەوای هیدایەت بکەن، ئیتر واجبی ئەخلاقی ئێمەیە کە بێدەنگ نەبین.
 
ئێوەی موستەفید بەس پێمان بڵێن کێ لە ئێوە لە ئێمە زیاتر زەحمەتی کێشاوە بۆ گۆڕان. ئێوە هەر نان خۆرو سفرە دڕ بوون.

کێ لە ئێوە تەنها بۆ جارێکیش وەک ئەو هەزاران هەڵسوراوەی گۆڕان بۆ یەک جار پارێزەری سندوقەکانی دەنگدان بوون؟ 

کێ لە ئێوە تەنها یەک شەو هەتا بەیان وەک ئەو هەزاران هەڵسوراوەی گۆڕان تەنها پۆستەرێک یان ئاڵایەکی گۆڕانتان هەڵواسیوە و پارێزگاریتان لێ کردووە.

ئێوە هیچ نەبوون، ئێمە بە نەزانی خۆمان ئێوەمان کرد بەشت، گۆڕان ئەگەر ئیحراجییەکی هەبێت بەرامبەر دەنگدەرانی هۆکارەکەی ئێوەن.
ئێوە ئێمەش و گۆڕانتان عەیبدار کرد. 
ئێوە هۆکاری بێ هیوابوونی خەڵک و دەنگدەرانن، ئێوەن کارێکتان کردووە کە دەنگدەر دودڵ و دڕدۆنگ بێت لە کەسە باشەکانیش.

ئەوەی کە لە پرەنسیپ و ئەخلاقی سیاسی لایداوە ئێوەن نەک بزوتنەوەی گۆڕان. ئێوە سوێندتان دەخوارد کە دڵسۆزی گۆڕان بن و لە هەڵسوڕاوەکانی بپرسنەوە کەچی کە گەیشتن بە نانە چەورە سوێندەکانتان شکاند.
ئێوە وتان خانەنشینی ڕەتەکەینەوە ، نەتانکرد
ئێوە وتان پرس و ڕاوێژمان بە دەنگدەران دەبێت، نەتانکرد
ئێوە وتان خزمەت بە خەڵک دەکەین و دژی گەندەڵی دەبین نەتانکرد.

لە دژی ئێوەی دەجال، بۆ ئەمجارەش من پشتیوانی گۆڕان دەکەم، چونکە ئێوە دڵخۆشن بە شکانی گۆڕان، عەهد بێت منیش هەموو هەوڵێک بۆ سەرکەوتنی گۆڕان بدەم.

ئیتر گۆڕانیش دەبێت بزانێت کێ دەباتە پێشەوە و لەوە زیاتر ئیحراجمان نەکەن.
ئاسۆ مەحمود

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

باڵيۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هۆشداری دەدات

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

كۆمەڵی دادگەری بڕیاریدا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وەڵامێكی توندی ئەردۆغان درایەوە

هەواڵی کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

راگەیەنراوێك لە قائیمقامیەتی سلێمانییەوە