X

هەژار مەعروف: بە كوردستانی دەلالدا بگەڕێن

سۆشیال میدیا

پێش 4 هەفتە     194 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


هەتا بە کوردستانی ئازیز و دەلال دا نەگەڕێیت و لەگەڵ خەڵکە سادە ژیاندۆست و کۆڵنەدەرەکەی پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی گەرم و گوڕ دروست نەکەیت، ئەستەمە (بمبورن وادەڵێم)لە کانگای دڵتەوە وەک من هەردووکیانت خۆشبوێن!

پێنج شەمە ٣٠ی ٩ی٢٠٢١ له گەڵ هاوڕێی بەڕێز و هێژام کاک حامد ئیبراهیم لە گەشتێک بە ناوچەی سیوەیلی شارباژێڕدا و هەڵگەڕان بە (شاخی گمۆ) دا و پشوویەک لە سەیرانگا و هەواری (هەزارکانیان) کە دەکەوێتە سەر یەکێ لە لوتکەکانی (گمۆ). بەم پایزە وشکەساڵە هێشتا گمۆ ی بەخشندە و سەرکەش بە ئاوی کەلـلەتەزێنی کانیاوەکان و بیرەکانی تینوێتیی درەخت و شینایی و خەڵکی شارۆچکەکانی (باسنێ) و (کەناروێ) و گوندەکانی دەوروبەریان دەشکێنێ.
 
هەردوو زنجیرە چیای (گمۆ) و (سورکێو) کە بەرامبەر یەکن، بڕبڕەی پشت و شاخوێنبەری ژیانی خەڵکی قەزاکانی چوارتا و  ماوەت و ناوچەی ئالان و سیوەیل پێکدێنن کە لانکی بەرخۆدان و شۆڕشەکانی گەلەکەمان بوون بە درێژایی مێژوو.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

باڵيۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هۆشداری دەدات

هەواڵی کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

كۆمەڵی دادگەری بڕیاریدا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 4 کاتژمێر پێش ئێستا

وەڵامێكی توندی ئەردۆغان درایەوە

هەواڵی کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

راگەیەنراوێك لە قائیمقامیەتی سلێمانییەوە