X

تەواوی زانیارییەکان لەبارەی جێگرەكەی بەغدادی كە لە عێراق دەستگیر كرا

کراوەیی ئیسلامی

پێش 1 هەفتە     579 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت

حكومەتی عێراق وەك مژدەیەك دەستگیركردنی سامی جاسم جێگری ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی پێشووی داعشی ڕاگەیاند، ناوبراو بە یەكێك لە سەركردە مەترسیدارەكانی داعش ئەژماردەكرێت، بەرپرسی دارایی رێكخراوەكە بووە. بۆیە دەستگیركردنی وەك وەشاندنی گورزێكی كاریگەر لە داعش ئەژمار دەكرێت.

ئەمە پوختەی ژیاننامەی (سامی جاسم)ە كە دەست هەندێك دەزگای راگەیاندن كەوتووە:
ناوی تەواو: سامی جاسم محەمەد جوعاتە جبوری.
لەدایكبووی 1974.

نازناو: ئەبوئاسیا، حاجی حامید، ئەبوعەبدولقادر زوبێدی.
مناڵەكانی: عومەر، سومەییە، ئاسیا و ئەبوبەكر.

هاوسەر: شوكرە موتڵەگ ساڵح، هاوكات سێ ئافرەتی ئێزیدی وەك كەنیزەك هەبووە.
ئەو پۆستانەی هەیبووە:
ساڵی 2004 بەیعەتی داوە بە رێكخستنی تەوحید و جیهاد لە وڵاتی رافیدەین لەسەر دەستی ئەبوموسعەب زەرقاوی.
لە 15/2/2005 لە لایەن هێزەكانی ئەمەریكاوە دەستگیركراوە و تا ساڵی 2010 لە بەندیخانەی بۆكا ماوەتەوە و لەو ساڵەدا ئازادكراوە.

دوای ئازادكردنی بووتە بەرپرسی ئەمنی كەرتی هجێل، زاب و مەخمور.
دوای رووداوەكانی 10/6/2014 بووەتە بەرپرسی ئەمنی ویلایەتی دیجلە، پاش ماوەیەك بوەتە جێگری والی دیجلە.

رویكردوەتە شام و لەلایەن ئەبوبەكر بەغدادیەوە كراوەتە ئەمیری دیوانی زەكات.
هەر بە فەرمانی بەغدادی كراوەتە جێگری و ئەمیری دیوانی بەیتولمالی تایبەتی خەلیفە.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

باڵيۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هۆشداری دەدات

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

كۆمەڵی دادگەری بڕیاریدا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وەڵامێكی توندی ئەردۆغان درایەوە

هەواڵی کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

راگەیەنراوێك لە قائیمقامیەتی سلێمانییەوە