X

رونكردنەوە لەبارەی دەنگەكانی یەكێتیی لەكەركوك دەدرێت

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     3465 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
بەرپرسێكی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان تەئكیددەكاتەوە بە هیچ شێوەیەك گۆڕانكاری لەكورسییەكانی یەكێتیی لە شارەكە ناكرێت ئەگەر بەدەستیش دەنگەكان ئەژماربكرێنەوە و كورسیەكانی یەكێتیی یەكلابۆتەوە, ئاشكرایدەكات بە بیانوی ئەژماركردنەوەی دەنگدانی تایبەت لایەنە شیعەكان كار بۆ ئەوە دەكەن كورسییەك  لەكورد  لە دوزخورماتوو وەربگرنەوە.

 

 شەمسەدین مەحمود, بەرپرسی بەشی هەڵبژاردن لە مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە"میللەت"ی راگەیاند بەهیچ شێوەیەك دەنگ وكورسی یەكێتیی لەكەركوك كەمناكات و دەنگەكانمان دوای هەژماركردنەوەی دەستی هەر وەكو خۆی ماوەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەكرد بە پیلانی نێوخۆیی ودەرەكی رێگا نادرێت كورد لە كەركوك لە شەش كورسی زیاتر بەدەستبهێنێت ئەگەر پێیان بكرێت دەنگی كورد كەمدەكەنەوە ورێگا نادەن لە شەش كورسی زیاتر مسۆگەر بكات.

 

رونیكردەوە لەسەر ئاستی پارێزگای سەڵاحەدین یەكێتیی كورسییەكی بەدەستهێناوە, بەڵام لایەنە شیعەكان بە بیانوی ئەژماركردنەوەی دەنگدانی تایبەت كار بۆ ئەوە دەكرێت كە كورد  نەبێتە خاوەنی كورسی و دوارجاریش كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق بڕیاری كۆتایی دەدات.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

باڵيۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هۆشداری دەدات

هەواڵی کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

كۆمەڵی دادگەری بڕیاریدا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 4 کاتژمێر پێش ئێستا

وەڵامێكی توندی ئەردۆغان درایەوە

هەواڵی کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

راگەیەنراوێك لە قائیمقامیەتی سلێمانییەوە