X

بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەنراوێكی چوار خاڵی بڵاوكردەوە

هەواڵی کوردستان

پێش 1 هەفتە     846 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیەنراوێكی چوار خاڵی بڵاوكردەوە جەختدەكاتەوە هەڵەكان راستدەكەنەوە و ئیرادەی بەخۆداچونەوە و چاكسازی  خەڵكی كوردستان سەردەكەوێت.

 

 ئەمرۆ چوارشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2021 جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی كۆبونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامدا و راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.

 

دەقی راگەیەنراوەكەی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان : 

 

یەكەم: وەك دروستكردنی پێشینەیەكی سیاسی نوێ و ڕچەشكێن، ڕێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشكرد و بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغەیان لە ژیانی سیاسی لە ئەستۆگرت تا دروستكردنی دەستەیەكی كاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەكە و ئامادەكاری كۆنفرانسی نیشتیمانی، ئەمەش هەنگاوێكە جێگای نرخاندنی بەرزە و وەڵامی ڕاستەوخۆی ئیرادەی گۆڕانخوازانە بۆ گۆڕانكاری. 

 

دوەم: ستراتیژی بنیاتنانەوەی پایەكانی قۆناغی نوێ لە رێگەی داڕشتنەوەی بنەماكانی خەباتی سیاسی، دیپلۆماسی، ڕێكخراوەیی، میدیایی، گوتاری سیاسی و پرسی بەشداری گۆڕان لە حكومەتدا بڕیاریان لێدرا.

 

سێیەم: ئەنجامدانی كۆڕ و كۆبونەوەی فراوان لەگەڵ گۆڕانخوازان بۆ دروستكردنی بڕیاری دەستەجەمعی و دەستپێكی قۆناغی هەستانەوە. هاوكات بۆ نرخاندنی توانا و پەرۆشی ئەو خەڵكانەی لە قۆناغێك لە قۆناغەكاندا هاوكار و پاڵپشتی بزوتنەوەی گۆڕان بون، یان نوێنەرایەتیان كردوە و زیانیان بە بزوتنەوەكە نەگەیاندوە؛ پەیوەندیان لەگەڵ بكرێت و ببنەوە بە بەشێك لە ستراتیژی بنیادنانەوە و داڕشتنەوەی متمانە.

چوارەم: ڕاستە بزوتنەوەی گۆڕان بەشێوەیەكی كاتی نوشستی خواردوە، بەڵام هەمو گۆڕانخوازان دڵنیادەكەینەوە؛ هەڵەكان راست دەكەینەوە، ئیرادەی بەخۆداچونەوە و چاكسازی و گۆڕانكاری خەڵكی كوردستان سەردەكەوێ.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

باڵيۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هۆشداری دەدات

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

كۆمەڵی دادگەری بڕیاریدا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وەڵامێكی توندی ئەردۆغان درایەوە

هەواڵی کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

راگەیەنراوێك لە قائیمقامیەتی سلێمانییەوە