X

سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری: پێویسته‌ په‌رله‌مانی نوێی عێراق هاوسه‌نگی خۆی له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بپارێزێت

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     1099 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری رایگەیاند چاوەڕوانی ئەوە لە كاندیدە دەرچوەكان بۆ خولی نوێی پەرلەمانی عێراق دەكەین كە پشتیوانی مافەكانی مرۆڤ ،بەها باڵاكان، دەنگی ڕەوای گەل و رێنیشاندەری حوكمی رەشیدبن و داواش دەكات كە دڵسۆزانە و هاوهەڵوێست پارێزەری كیانی سیاسی و مافە دەستورییەكانی كوردستان بن.

 

 ئەژی ئەمین، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی ,وێڕای پیرۆزبایی لە هەڵبژێردراوانی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ، داواكارین پەرلەمانتارانی نوێی گەلی كوردستان، دڵسۆزانە و هاوهەڵوێست پارێزەری كیانی سیاسی و مافە دەستورییەكانی كوردستان بن كە لە دەستووری هەمیشەیی عێراقدا، لە بەرئەنجامی‌ خەباتی درێژخایەن و نەپساوەی سەركردە و رۆڵە قارەمانەكانمان چەسپێندراون.

 

وتیشی بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی هەستیار و كاریگەرییە ناوچەیی و بایەخە نێودەوڵەتییەكەی، ئەنجومەنی تازە هەڵبژێردراوی نوێنەرانی عێراق، پێویستە هاوسەنگی سیاسیی خۆی بپارێزێت لە چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دەرەوەیدا.

 

ئاماژەی بەوەكردوە  لەم چركەساتە مێژوییەدا، ڕۆڵی هاوپەیمانان و بەتایبەت ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بونیادنانەوە و ڕێكخستنەوەی ژێرخانی سیاسیی و سەربازیی و ئەمنیی عێراق، پێویستە بەوپەڕی هەماهەنگیی بونیادنەرانەی نێوان دوو گەل و دوو دەوڵەتی دۆست، رەچاوبكرێت. داوا لە ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەتایبەتتر، سەركەوتووانی گەلی كوردستان دەكات  كێبڕكێ دیموكراسییەدا، چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەكرێت پشتیوانی مافەكانی مرۆڤ و بەها باڵاكان و دەنگی ڕەوای گەل و رێنیشاندەری حوكمی رەشیدبن

 

 

دەقی نوویسنەكەی :-
وێڕای پیرۆزبایی لە هەڵبژێردراوانی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ، داواكارین پەرلەمانتارانی نوێی گەلی كوردستان، دڵسۆزانە و هاوهەڵوێست پارێزەری كیانی سیاسی و مافە دەستوورییەكانی كوردستان بن كە لە دەستووری هەمیشەیی عێراقدا، لە بەرئەنجامی‌ خەباتی درێژخایەن و نەپساوەی سەركردە و رۆڵە قارەمانەكانمان چەسپێندراون.
 بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی هەستیار و كاریگەرییە ناوچەیی و بایەخە نێودەوڵەتییەكەی، ئەنجومەنی تازە هەڵبژێردراوی نوێنەرانی عێراق، پێویستە هاوسەنگی سیاسیی خۆی بپارێزێت لە چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دەرەوەیدا.
لەم چركەساته مێژووییەدا، ڕۆڵی هاوپەیمانان و بەتایبەت ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە بونیادنانەوە و ڕێكخستنەوەی ژێرخانی سیاسی و سەربازیی و ئەمنیی عێراق، پێویستە بەوپەڕی هەماهەنگیی بونیادنەرانەی نێوان دوو گەل و دوو دەوڵەتی دۆست، رەچاو بكرێت. 
ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەتایبەتتر، سەركەوتووانی گەلی كوردستان لەم كێبڕكێ دیموكراسییەدا، چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەكرێت پشتیوانی مافەكانی مرۆڤ و بەها باڵاكان و دەنگی ڕەوای گەل و رێنیشاندەری حوكمی رەشیدبن.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

باڵيۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هۆشداری دەدات

هەواڵی کوردستان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

كۆمەڵی دادگەری بڕیاریدا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 4 کاتژمێر پێش ئێستا

وەڵامێكی توندی ئەردۆغان درایەوە

هەواڵی کوردستان 5 کاتژمێر پێش ئێستا

راگەیەنراوێك لە قائیمقامیەتی سلێمانییەوە