X

تاڵیبان: داعش لە ڕەگ و ڕیشە دەردێنین

کراوەیی ئیسلامی

7 رۆژ پێش ئێستا     137 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت

تاڵیبان شەڕی دژی داعش دەستپێکردووە و سەدان چەکداری خۆی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کردووە و سەدان ئەندامی داعش دەستگیر کراون، یان کووژراون.

بە وتەی بەرپرسە ئاسایشییەکانی تاڵیبان، زیاتر لە 1300 چەکداری تاڵیبان لە مانگی ڕابردووەوە ڕەوانەی ویلایەتی نەنگەرهار کراون. دانیشتوانی جەلال ئاباد ڕایانگەیاندووە، هێرشە شەوانەییەکانی تاڵیبان بۆ سەر گوومانلێکراوانی داعشی خوراسان زیاتر بووە و سەدان کەس دەستگیرکراون یان کووژراون.

قاری نوروڵا فاتیح لە دەزگای ئاسایشی تاڵیبان دەڵێت "شەڕەکە دژوارە، هەندێک کات دڕندانەیەوە، بەڵام دەبێت ئێمە داعش نەک لە ئەفغانستان، بەڵکو بۆ هەموو جیهانی لە ڕەگ و ڕیشە دەربێنین. ئەگەر کەسێک خۆی بەدەستەوە نەدا، دەیکووژین."

تا ئێستا ژمارەی داعشەکان دیار نییە، بەڵام بەپیی راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەو کاتەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی لە ئەفغانستان گرتووەتەوە دەست، داعش بەهێزبووەتەوە و چالاکترە و بە نزیکەیی لە سەرجەم پارێزگاکانی ئەفغانستان بوونی هەیە.

لە ماوەی چەند هەفتەیەک دوای دەسەلاتداری تاڵیبان، دائش هێرشی کردە سەر جەلال ئاباد. فەرماندە لۆکاڵییەکانی ناوچەکە بە کووشتنی چەندین هاوکار و هەڵواسینیان لە شەقامە گشتییەکان وەڵامی داعشیان دایەوە.

فاتیح هەروەها دەڵیت "ئەمە ڕیگەیەکی زۆر کاریگەر بوو بۆ وەڵامدانەوە. ئەمە وانەیەک بوو بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بچنە ناو داعسەوە. ئێمە دەمانویست چارەنووسی چوونە ناو داعشیان پیشان بدەین".

زیاتر دەڵیت "خۆم دوو کەسم هەڵواسی، دەیان هاوکاریان سەریان بڕاوە. ئەم ڕێکارانە بەپێی یاسا ئیسلامییەکان و لە لایەن ڕابەری ویلایەتی تاڵیبانەوە پەسەندکراون".

لای خۆیانەوە دانیشتوانی جەلال ئاباد و بەرپرسانی پێشووی ئەفغانستان ڕایدەگەیەنن، کە ڕێکارەکانی تاڵیبان، هەوڵەکانی داعشی بۆ زیاتر کردنی ژمارەی چەکدارەکانی گەشەپێداوە.

کەسە ناودارەکانی نەنگەرهار داوایان لە تاڵیبان کردووە کە کۆتایی بە کوشتار بێنێت و هۆشداریان داوە لەوەی کە "بەپێچەوانەوە ناتوانین ڕێگری بکەین لەوەی گەنجەکانمان بچنە ناو داعشەوە".

ژمارەی چەکدارانی داعش لە ئەفغانستان بە 2000 تا 3500 چەکدار دەخەمڵێنرێت.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 31 خولەک پێش ئێستا

هۆشدارییەك لە وەزیری پێشمەرگەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 52 خولەک پێش ئێستا

بومەلەرزەیەك لە ئێران رویدا

هەواڵی جیهان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریكا لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان گفتوگۆدەكات

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ناوی قەوارە و ژمارەی كورسییە براوەكان بڵاوكرایەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەسەر ئاستی عێراق هەرێم زۆرترین ژمارەی مردنی بە كۆرۆنا تۆماركرد