X

وەزارەتی دارایی عێراق: بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزناكرێتەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

6 رۆژ پێش ئێستا     1592 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق رونكردنەوەیەك لەبارەی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بڵاودەكاتەوە  و جەختیشدەكاتەوە هەر كاتێك ئەو هەنگاوە جێبەجێبكرێت, بە دابەزینی نرخی نەوت ئابوری عێراق دەكەوێتە بەردەم هەڕەشە و مەترسیی گەورەوە كە  دواجار گەلی عێراق دوچاری قەیرانی دارایی قوڵدەبێتەوە.

 

بەگوێرەی رونكردنەوەی وەزارەتی دارایی عێراق كە تێیدا  هاتوە ماوەی چەند رۆژی رابردو چەندین لێدوان لەبارەی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لەلایەن چەندین سەركردەی سیاسی و بەرپرسەوە دراوە كەگوایە بۆ ساڵی داهاتوبەهای دۆلار دادەبەزێندرێت. 

 

ئاماژەبەوەكراوە بەرزكردنەوەی بەهای دینار و دابەزینی بەهای دۆلار لەم كاتەدا گونجاونابێت چونكە هەر كاتێك نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان دابەزین بەخۆوە ببینێت ئەوا زیانی گەورە بەر ئابوری عێراق دەكەوێت و مەترسی دروستدەكات كە عێراق دوچاری قەیرانی دارایی قوڵبێتەوە. 

 

ئەوەشخراوەتەرو پێشتر چەند جارێك ئەو بابەتە رونكراوەتەوە كەبەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزناكرێـتەوە ونرخەكەی وەكو ئێستا  دەمێنێتەوە.

 

جێی ئاماژە بۆكردنە بەر لە پەسەندكردنی یاسای بودجەی 2021,حكومەتی عێراق بەهای دۆلاری بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزكردوە و پێشتر بەهای 100 دۆلار 118هەزار دیناربوە  لە بانكی ناوەندی و ئێستا بەهاكەی گەیشتۆتە 145 هەزار دینار.  

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 3 خولەک پێش ئێستا

شۆفێرێك گیانی لەدەستدا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 47 خولەک پێش ئێستا

وەجبەیەكی نوێی ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق

هەواڵی کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆشدارییەك لە وەزیری پێشمەرگەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بومەلەرزەیەك لە ئێران رویدا