X

وەزیری ناوخۆی فڕەنسا پەیامێك لەبارەی خنكانی كۆچبەرەكانەوە بڵاودەكاتەوە

هەواڵی جیهان

6 رۆژ پێش ئێستا     671 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت 
 ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز"بڵاویكردەوە كە ئەمرۆ چوارشەممە 31 كۆچبەر كە بەنیازبون لە كەناراوەكانی فڕەنساوە بەشێوەیەكی نایاسایی خۆیان بگەیەننە خاكی بریتانیا بەلەمەكەیان ژێرئاوكەوتوە و خنكاون هاوكات وەزیری ناوخۆی فڕەنساش رایدەگەیەنێت بەرپرسیارێتی ئەو روداوە لە ئەستۆی قاچاخچییەكانە كە هاوڵاتیان فریودەدەن.

 

 ئاماژەبەوەكراوە  هێزە ئەمنییەكانی فڕەنسا سەرقاڵی گەڕانن بە دوای تەرمی ئەو كۆچبەرانە كە بەهۆی نقومبونی بەلەمەكەیانەوە خنكاون.

 

هاوكات وەزیری ناوخۆی فڕەنساش بەرپرسیارێتی ئەو روداوەی خستە ئەستۆی قاچاخچییەكان كە هاوڵاتیان فریودەدەن, گوتیشی " قاچاخچییەكان ژیانی پیاو و ژن و منداڵی بێ گوناح دەخەنە مەترسییەوە".

 

راشیگەیاند هێزەكانمان بەردەوامدەبن بۆ روبەروبونەوەی قاچاخچییەكان و هاوخەمی قوڵ بۆ خانەوادەی قوربانییەكان دەردەبڕم.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان پێش ١ خولەک

راگەیەنراوێك لە یەكێتییەوە

هەواڵی کوردستان 14 خولەک پێش ئێستا

شۆفێرێك گیانی لەدەستدا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 58 خولەک پێش ئێستا

وەجبەیەكی نوێی ڤاكسینی فایزەر گەیشتە عێراق

هەواڵی کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

هۆشدارییەك لە وەزیری پێشمەرگەوە