X

حكومەتی هەرێمی كوردستان: توركیا كارەبای دهۆكی بڕیوە

هەواڵی کوردستان

5 رۆژ پێش ئێستا     173 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
حكومەتی هەرێمی كوردستان سێ هۆكار بۆ كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانیی دەخاتەڕوو و یەكێكیان بڕینی ئەو كارەبایەیە كە توركیا بۆ پارێزگای دهۆكی دابین دەكات.


ئەمڕۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی دەربارەی هۆكاری كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانیی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: "لەم ماوەیەدا، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سەرجەم شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە و لە سێ ڕۆژی ڕابردووشدا ئەو بڕە بووەتە ١٦ کاتژمێر و ٢٠ خولەک، بۆیە بە پێویستی دەزانین لەو بارەیەوە ڕوونکردنەوەیەک بدەین".

ڕوونیشیكردەوە كە یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کارەبا بۆ وێستگە ٣٠٠ مێگاواتییەکەی خەبات دەگەڕێتەوە کە لە ژێر چاککردنەوە دایە و بڕیارە لە ڕۆژی 5/١٢/٢٠٢١ی ئەمساڵ بکەوێتەوە کار.

سەبارەت بە کارەبای هاوردەکراوی پارێزگای دهۆکیش لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە "کە ١٥٠ مێگاواتە و لە وڵاتی تورکیاوە دەکڕدرێت، لە لەلایەن تورکیاوە ڕاگیراوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵی چارەسەرکردنیدایە".

ئەوەشی خستەڕوو كە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای ئەگریکۆی گەرمیان، یەکێکی دیکەیە لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای نیشتمانی و بڕیار وایە لەگەڵ زیادکردنی بەرهەمی گاز بۆ ئەو وێستگەیە بڕی پێدانی کارەباکەی لە ١٦٥ مێگاواتەوە بگاتە ٢٠٠ مێگاوات و بڕیارە لە ٢8/١١/٢٠٢١ بکەوێتە کار.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت: "کارەبا سامانێکی نیشتمانییە و پێویستە هەموولایەکمان بە پێی پێویستیی ڕۆژانە بە کاری بهێنین تا بتوانین لەم ڕێگەیەوە ماڵی هەموو هاونیشتمانییەک ڕووناک بکەینەوە".

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 36 خولەک پێش ئێستا

هۆشدارییەك لە وەزیری پێشمەرگەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 57 خولەک پێش ئێستا

بومەلەرزەیەك لە ئێران رویدا

هەواڵی جیهان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریكا لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان گفتوگۆدەكات

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ناوی قەوارە و ژمارەی كورسییە براوەكان بڵاوكرایەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەسەر ئاستی عێراق هەرێم زۆرترین ژمارەی مردنی بە كۆرۆنا تۆماركرد