X

ڕۆماننووسێکی عێراقی پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبێڵی ئەدەبیی

فەرهەنگ

13/12/2021     311 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت- فەرهەنگ

ئینعام کەچەچی، رۆژنامەنووس و ڕۆماننووسی عێراقی، بە چەند دەنگێک پێش سەلیم بەرەکات، شاعیری کوردی ڕۆژئاوا کەوت و بووە پاڵێوراوی یانەی قەڵەمی سوید، بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبێڵی ئەدەبیی ساڵی ٢٠٢٢.

بازنەکانی ڕۆشنبیری عێراقی ئاهەنگی پاڵاوتنی نووسەری عێراقی ئینعام کەچەچی بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 2022 دەگێڕن، پاڵاوتنەکە لە کۆنفرانسێکدا کە لەلایەن ڕێکخراوی قەڵەمی سویدی سڤێنسکا پێن لە ستۆکهۆڵم سازکرا.

ڕۆماننووسە عێراقییەکە لەگەڵ دوو کاندیدای دیکەدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەنگێکی زیاتری بەدەست هێنا، کە ئەوانیش شاعیری کورد سەلیم بەرەکات و ڕۆماننووسی ئەمریکی ئیدوێج دانتیکات بوون.