X

لەکاتی بەفرو بەستەڵەکدا چۆن شۆفێری دەکەیت؟ وەچۆن ئۆتۆمبێلەکەت ئامادەدەکەیت

سۆشیال میدیا

پێش 4 هەفتە     205 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت

لەکاتی زستان و بەتایبەت لەکاتیک دا شەقام و رێگاو بانەکان ئەیبەستن، باشترە ئۆتۆمۆبیل بەکار نەهێنن. بەلام هەندێک جار بۆ ئیش وکاری پێویست بەناچاری ئەبێ بەکاری بهێنی.شۆفێری لەکاتیکدا کە شەقام ڕێگاو بانەکان ئەیبەستن و خليسك ئەبن کۆمەڵێک یاسا و ریسای خۆی هەیە، لە پێشی هەمویانەوە وریایی لە لێخورین دا، ئەگەر شەقام و ڕێگاو بانەکان خليسك بون ئەبێ رەچاوی ئەم خالانەی خوارەوە بکەیت:

یەکەم: کەم کردنەوەی خێرایی
لەکاتی سەهۆل بەندان و خليسكى شەقامەکاندا، زۆر گرنگە خیرایی کەم بکەیتەوە، کاتیک بەفر ئەبارێ شەقامەکان خليسك ئەبن بۆ ئەمەش ئەبێ خیرایی کەم بکرێتەوە. بیگومان ئەگەر شتیک ڕویدا مەترسی کەمتر ئەبێ، بەڵام ئەگەر خیرا بی ئەبێ ئيستۆپ (برێک)بگری و ئەمەش مەترسی رودانی کارەسات زیاتر ئەکا. بۆیە جەخت لە کەمکردنەوەی خیرایی ئەکەینەوە و لەکاتی بەستن و خزی جادە و بانەکاندا نابێ لە ٢٠ کم/سەعات زیاتر لێبخوری.
خۆ ئەگەر شەختە و سەهۆل بەندانە کە زۆر بو بیگومان ئەبێ بەخێرایی (پیادە) شۆفێری بکەیت.

دوەم: برێک گرتن لەکاتی شەختە و خزی دا
ئەگەر لەکاتی خیرایی دا ئيستۆپ بگری سەیارەکە ئەخلیسکێ. گرنجی تایەکان لە گرتنی شةقامةکەدا چوار جار کەمتر ئەبێتەوە وەک لەکاتی کەشوهەوای نۆرمال. بۆیە زۆر گرنگە مەسافەی تەواو لەگەڵ ئەوەی پێش خۆت بهێڵیتەوە تا لە حاڵەتی روداوێک دا لە پێشتەوەیە، بتوانی بە هیواشی ئیستۆپ بگری و خۆت بگریتەوە.

سێیەم: مەسافە وەربگرە لە ئۆتۆمبێلی تر
ئەگەر شةقام خز بێ ئيستۆپگرتن زیاتر ئەخشێ (ئەخزێ).بۆیە زۆر گرنگە لەگەڵ ئۆتۆمبێلی پیش خۆت مەسافەی تەواو تان هەبێ، بۆ ئەوەی لەکاتی ڕودانی کتوپر دا کاتت هەبێ بۆ ئیستۆپ گرتن و وەستان.

چوارەم: قەت بە پێڵاوی بەفراوی یەوە شؤفێری نەکەیت
زۆر لە شۆفیران ئەوەیان بۆ دەرکەوتوە کاتیک بە پێلاوی بەفراویەوە شۆفێری دەکەن قاچیان لەسەر ئیستۆپ و بەنزین ئەخلسیکێ وەک بەسەر بەفرا برۆن وایە. بۆیە زۆر گرنگە پیش ئەوەی قاچەکانت بخەیتە ناو سەیارەکەوە، لە دەرەوەی دەرگاکە قاچەکانت بکێشە بەیەک دا و بیان تەکێنە. ئینجا بە گاعیەکە بیسڕە با وشک ببێتەوە.

پێنجەم: تایەی باش- باشترین هی دواوە
بێگومان وەرزی زستان تایەی زستانە یان (چوار وەرزی )ی باشی ئەوێ. خۆ ئەگەر تایەی نۆرماڵی هاوینەش کیشە نییە، بەمەرجێ کوالیتی باش و پرۆفیل (گرنج)ی تەواو بێ بە تایبەت تایەکانی دواوە چونکە لیخشاندنی لەگەڵ جادە دا ئەبێ واتە بۆ ئەوەی جادەکە بەباشی بگرێ.

شەشەم: لێخورێن لە شەختەدا(سەهۆڵ بەندان)
لەکاتی لێخوڕین بەسەر شەختەدا باشترین ئەوەیە کە بە گێڕی(٢) دو بڕۆێ. ئەمە مراعاتی ئەوە ئەکات کە سەیارەکە لەپڕ و بەخیرایی بۆ پێشەوە نەڕوات و باش جادەکە بگرێ.

حەوتەم: سوکان گرتن بە شێوەیەکی جیگیرStabiel (مستقر)
لەکاتی لێخوڕین دا بە باشی سوکان بگرە و، لە پڕ بەهیچ لایەکا بای مەدە، جونکە هەر سوکانت بادا بە ئەگەرێکی زۆر لە سەر جادەکە ئەخلیسکێ. کەواتە حەرەکەی نا تەبیعی پی مەکە و هەتا ئەتوانێ بە رێکی و بە ئاراستەی پیشەوە بیگرە و شۆفێری بکە.
وریابە لەکاتی بادانی سوکان دا سەیارەکە لە ئاراستەی خۆی لا ئەدا و خۆت پێ ناگیرێتەوە.

هەشتەم: بە شێنەیی لیبخوڕە
پەلە کردن لەکاتی سەهۆڵ بەندان دا هیچ ژیریەکی تیا نیە. هەر کەسێک بیەوەێ لەکاتی خۆی دا بگاتە شوینێ ئیشەکەی، ئەبێ پیش تر بەرێ بکەوێ بۆ ئەوەی لە رێگە پەلە پەل نەکا، پێشینان وتویانە: لە ڕێ دوا کەوتوە لە ئاش پەلەپەلێتی، یان شەیتان پەلەی کرد چاویکی خۆی کوێر کرد.

نۆیەم: تایەی زستانە هەمو شتێک نیە ئەگەر جادەکان بە ستبێتی
بێگومان لەکاتی زستاندا بەستنی تایەی زستانە گرنگە، بەلام بەتەنها تایەی زستانە ناتوانی لە ڕوداو بت پاریزی ئەگەر رینماییەکانی تر جێ بەچی نەکەی. ئەگەر تایەی زستانەت نەبو تایەی هاوینەش باشە بەلام ئەبێ هەم کوالیتی باش بێ و، هەم تایەکان نەسوابن، ئەبێ لانی کەم پرۆفیلی تایەکەت بەتایبەت هی دواوە 1.6 ملم بێ، بیگومان باشترە ئەگەر 2 ملم گرنجی تایەکانت قوڵ بێ (پرۆفیل).

دەیەم: لەسەر خۆبە لە پێچەکاندا
پێچی ریگاکان لەکاتی بەستنی جادە کاندا، داوای ئەوەمان لێ ئەکا کە زۆر وریابین ، پیش ئەوەی بگەیتە پیچ ئەبێ هیواشت کردبێتەوە. جونکە ئیستۆپ کردن لە پیچەکاندا مەترسی خزانی زۆر زۆرە. بیگومان نابێ لە پیچەکانا بەنزینی بدەیتێ (پێ ی پیا نێێ)، نا قەت هەڵەی وا نەکەی لێێ گەرێ هەتا سەیارەکە ئەکەویتەوە سەر راستە جادەکە و ئینجا بە شێنەیی بەنزینی بۆ زیاد بکە.

یازدەیەم: قەمسڵەکەت دابکەنە لەکاتی بەستەڵەکدا
بیگومان زستان ساردە، بۆیە هەندێک کەس بەباشی خۆی ئەپیچێتەوە وەک (قومات) کرابن ! لە پشتی سوکانەکەوە. ئەمە بۆ کاتی شۆفێری و توانای بە باشی جولان، باش نیە و، هەندێک جار ناتوانی بە باشی حەرەکەت بکەیت. بۆیە لەکاتی لیخوڕین دا قەمسەڵە کەت دا بکەنە.
دوانزدەیەم، خزان ی لە ناکاو؟
ئەگەر لە پر کەوتیتە ناو بەستەڵەکیکەوە، یەکسەر پێ لە بەنزین هەلبگرە، بە وریایی سوکان بگرە و ریک بەو ئاراستەیە برۆ کە ئەتەوێ. ئەگەر سەیارەکەت هەر خلیسکا مەشلەژێ و هەول بدە بە هیواشی ئیستۆپ بگری. خزان لە زۆر باردا بەواتای ئەوەیە کە خێرا لێتخوڕیوە!

سیازدەیەم، گلۆپ دابگیرسێنە.
تێبینی:
لەکاتی بەفردا باشترە هەمو ئۆتۆمبێلەکان بە مەسافە وەرگرتنەوە، بەشوین تایەی یەکتردا بڕۆن و لە شەقامەکە لا نەدەن. بیگومان کوالیتی ریگا و بانەکانیش کاریگەریان لەسەر سەلامەتی هاتوچۆ هەیە.
خالید رەزا لە ھۆڵەندیەوە کردویەتی بە کوردی