میللەت
ساڵێکی دیکە تێپەڕی، بە هۆی ڤایرۆسی
کۆرۆناوە، ساڵی ٢٠٢١ بۆ سینەماکان خراپ بوو، هۆڵەکان نیوە بینەر و هەندێک لە
فێستیڤاڵەکانی فیلم وەستێنران یان نمایشەکانیان گواستەوە بۆ بینینی سەر پێگە
ئەلیکترۆنییەکان.
بەو حاڵەشەوە، سینەماکاران لە بەرهەمهێنانی
فیلم و چالاکییەکانیان بەردەوام بوون و هەندێک فێستیڤاڵی سینەماییش لە پەناوپاساری
ئەم جیهانە بەردەوام بوو.
لە نێوان ٥٠٠ فیلم کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە
فێستیڤاڵە جیهانیی و جیاجیاکانی ئەورووپا دەبینرێن، لەم بابەتەدا دە باشترین فیلمی
ئەم ساڵ دەبینن کە ڕیزبەندییەکەی هەڕەمەکییە.
بژاردنی ئەم فیلمانە ڕای Radio Farda ـیە و هیچ بنەمایەکی ڕەخنەگرانە
و پرسینێکی بینەرانی نییە.
ئانت Annette
لاوس کاراکس
لەم باشترین فیلمەدا لاوس کاراکاس خۆی لە یەکەمین دیمەندا دەردەکەوێت و دەستمان
دەگرێت بۆ سەیرکردنی چیرۆکێکی ئەفسانەیی، بەڵام لە ناوەڕاستی فیلمەکەدا بۆمان دەردەکەوێت
کە هەڵخەڵەتێنراوین: هیچ چیرۆکێکی خەیاڵی بوونی نییە و لە کۆتاییدا ڕووبەڕووی فیلمێکی
تاڵ و شۆک دەبینەوە، ئەم فیلمە لە جیهانێک دەدوێت، ئەوەندە پیسە، کە تەنیا فیلمسازێکی
وەک کاراکس دەتوانێت چیرۆکێکی وا بگێڕێتەوە.
پەڕەکان Feathers
عومەر زەهیری
فیلمێکی سەرنجڕاکێشی سینەمای میسری کە چاوەکانی لە فیستیڤاڵی
فیلمی کان سەرسام کرد. چیرۆکێکی نامۆ و سوریالیی.
دەستەگەران La Fracture
کاترین کۆرسینی
فیلمێکی زیرەکانەی کۆرسینی، چیرۆکی ژنێک دەگێڕێتەوە
کە بە ڕووداوێک گەیشتووەتە نەخۆشخانە کاتێک شەقامەکانی پاریس پڕ دەبن لە جلی زەرد
کە دژی دۆخەکەن.
فیلمەکە بەبێ دروشم سەیری کارەکتەرەکانی دەکات
و لە کەشوهەوایەکی زۆر چڕدا - کە بە ئاشکرا هێمایەکی ئەمڕۆی فەڕەنسایە - چەند کەسایەتیەکی
جۆراوجۆر لە چین و توێژە جیاوازەکان پێکەوە
دادەنێت بەبێ ئەوەی دادگایییان بکات.
باوک The Father
فلۆرین زێلەر
شانۆنووس و نووسەری ناسراوی فەڕەنسی لەم یەکەم
فیلمەدا (کە لە دوایین خەڵاتەکانی ئەکادیمیدا سەرکەوتوو بوو بەڵام ئەمساڵ لە سینەماکانی
ئەوروپا یەکەم جار نمایش کرا) باس لە چیرۆکی پیرەمێردێکی پڕ لە ئازار، دنیایەکی
نەویستراو درووست دەکات.
ماسی چکۆلە Little Fish
چاد هارتیگان
فیلمەکە بەر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست
کراوە، بەڵام باس لە ڤایرۆسێکی گەیەنەر دەکات کە یادەوەری خەڵک لەناو دەبات و بەم
شێوەیە چیرۆکی کچێک دەگێڕێتەوە کە دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت پەیوەندی لەگەڵ خۆشەویستەکەی
بپارێزێت.
پاڵەوان قهرمان
ئەسغەر فەرهادی
فیلمێکی زیرەکانەی تری ئەسغەر فەرهادییە، چیرۆکی
ئەم جارە دەربارەی زۆربەی کۆمەڵگایەکی گەندەڵی تێوەگلاوە، فەرهادی، ئەمجارە، دنیای
فیلمسازی خۆی دەهێنێتە قۆناغێکی نوێوە و بە پێچەوانەی خەیاڵییەوە خێراترین فیلم لە
پیشەکەیدا نیشان دەدات.
خاڵی کوڵاندن Boiling
Point
فیلیپ بارانتینی
چیرۆکی چێشتخانەیەکی قەرەباڵغ و شێفێکی
ناسراو کە ڕووبەڕووی قەیرانێکی زۆر ئاڵۆز دەبێتەوە.
ئەو پیاوە کوێرەی کە نەیدەویست تەماشای
تایتانیک بکات The Blind Man who Did Not Want to See Titanic
تیمۆ نیکی
ئەزموونێکی سەرنجڕاکێش لە جیهانی سینەمادا کە
بە ئاسانی شایانی نازناوی باشترین فیلمی ساڵە بێ گوێدانە فەنتازیای ڕەخنەگران و فیستیڤاڵەکان.
چیرۆکی پیاوێکی نابینا، دەربارەی چەمکی ژیان
و خۆشەویستیی دەدوێت.
ڕووداو Happening
ئۆدری دیوان
براوەی شێری زێڕینی فیستیڤاڵی فیلمی ڤینیسیا.
کاپتن فولکۆنۆڤ هەڵات Capitan
Volkonogov Escaped
ناتالیا مێرکولۆڤا، ئەلێکسی چووبۆڤ
هەژمارێکی
بێوێنە و جیاواز لە دۆخی ئەشکەنجەدەرێک کە بەداخەوە کەمتر گەورەیی بینیوە بەڵام ئەزموونێکی
بوێرانەیە لە گێڕانەوەی ئەشکەنجەدا، ئەمجارەیان بە پێچەوانەی هەموو ئەو ئەزموونەی
کە گۆشەی دیدی قوربانییەکە دەشکێنێت، دەگاتە دۆخی ئەشکەنجە، کە خۆی لە دژی ئەشکەنجەگران
هەڵدێت، بەڵام سێبەری شومی هەڕەشەکان لە ژینگەیەکی ئەمنیدا کە برونێ لە کۆمەڵگەیەکی
تۆتالیتاردا دژایەتیی مرۆڤ و تاک دەکات و ئاماژە بە ئایین و باوەڕی ئایینی دەکات کە
کۆتاییە تاڵەکانی فیلمەکە نیشان دەدات.