په‌یمانگاى ستۆكهۆڵمى
نێوده‌وڵه‌تى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانى ئاشتى
و: به‌ختیار ئه‌حمه‌د
ساڵح
سه‌ربارى چوونهوهیهكى
ئابوورى جیهان به هۆى لێكه‌وته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، به‌ڵام فرۆشی
چه‌كى كۆمپانیا جیهانییه‌كانى چه‌ك له ساڵى 2020به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆوه بینی،
ئه‌گه‌ر چی بازاڕى چه‌ك كه‌مێك كاریگه‌ر بوو به بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاكه به‌تایبه‌ت
له‌گه‌ڵ په‌ككه‌وتنى هاوردهكرنى چه‌ك و زیان گه‌شتن به هه‌وڵه‌كانى هه‌ندێك له‌كۆمپانیا
كان بۆ خۆگونجاندن و دابه‌زینی ئاستى فرۆشی چه‌ك. له لایه‌كى تره‌وه، كۆمپانیاكانى
چه‌كى ئه‌مه‌ریكا توانیان ئاستى هه‌نارده كردنى خۆیان به بێگۆڕان بهێڵنه‌وه به
به‌راورد به كۆمپانیا هاوتا وركابهرهكانیان و ئه‌مه‌ش له ریزبه‌ندى جیهانى به‌ڕوونى
دیاره كه ئه‌و وڵاته یه‌كێكه له پێنج
كۆمپانیاى یه‌كه‌مى هه‌نارده كردنى چه‌ك له‌سه‌ر ئاستى جیهان.
هه‌ر له‌و روه‌وه
كۆمپانیاكانى چه‌كى چین توانیان له ماوه‌ى ساڵى 2020 بوژانه‌وه به خۆیانه‌وه
ببینن له كاتێكدا كه فرۆشتنى چه‌ك روسی به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو پاشه‌كشێى به‌خۆوه‌بینی.
تایبه‌ت به‌و باسه په‌یمانگاى ستۆكهۆڵمى نێوده‌وڵه‌تى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانى ئاشتى
(سیبیری) له 6 كانونى یه‌كه‌مى 2021 راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆى بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته
به فرۆشتن و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى سه‌ربازى 100 كۆمپانیاى چه‌ك له‌سه‌ر ئاستى جیهان له ساڵى 2020، به پێى ئه‌و داتا
بهیسهى كه له‌لاى پهیمانگهكهیه و تایبه‌ته به فرۆشی چه‌ك. به پێى راپۆرته‌كه،
تێكڕاى فرۆشی چه‌كى 100 كۆمپانیاى به‌رهه‌م هێنى چه‌ك و خزمه‌تگوزارى سه‌ربازى گه‌یشتۆته
531 ملیار دۆلار له ساڵى 2020 كه به به‌راورد به ساڵى 2019 , به رێژه‌ى 1.3%
زیادى كردووه.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌م
زیاده‌یه له ماوه‌ى سێ ساڵى رابوردوودا به كه‌مترین فرۆشی ئه‌و 100 كۆمپانیایه‌ى
چه‌ك ئه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داتاكان ده‌ریده‌خه‌ن له ساڵى
(2015) ه‌وه ئاستى فرۆشتنى چه‌ك روو له هه‌ڵكشانه و ئه‌مه‌ش ئه‌وه روونده‌كاته‌وه
كه ئاستى خه‌رج كردن له بوارى سه‌ربازى دا له سه‌ر ئاستى جیهان له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
پاڵنه‌ره‌كانى زیاتر
بوونى فرۆشی چه‌ك
راپۆرته‌كه هۆكاره‌كانى
ئه‌و زیادبوونه‌ى فرۆشى چه‌ك له ساڵى 2020 ده‌خاته روو، سه‌ربارى بڵاوبوونه‌وه‌ى
په‌تاى كۆرۆنا و هه‌ندێك له‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنیانه‌ى كه بڵاو بوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه
دروستى كردووه. به پێى راپۆرته‌كه زیاد بوونى فرۆشی چه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ
هۆكار كه بریتین له:
1.
به‌رده‌وام بوونى خواستى ده‌وڵه‌ته‌كان له‌سه‌ر چه‌ك: كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانى چه‌ك
له ساڵى یه‌كه‌مى بڵاو بوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه تا ئاستێكى زۆر پارێزراو بوون به‌هۆى
بوونى خواست له‌سه‌ر كاڵا و خزمه‌تگوزارییه سه‌ربازییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك كه پیشه‌سازى
چه‌ك سوودمه‌ند بوو له سیاسه‌ته‌كانى به‌رفراوان بوونى سیاسه‌ته‌كانى دارایی له‌ماوه‌ى
ساڵى یه‌كه‌مى بڵاو بوونه‌وه‌ى په‌تاكه، به‌ئاستێك كه هه‌ندێك له حكومه‌ته‌كان
په‌له‌یان كرد له دابین كردنى دارایی پێویست بۆ پیشه‌سازى چه‌ك له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى
كاریگه‌رى كۆرۆنا.
2.
په‌له‌كردن له دابینكردنى پاراستن كۆمپانیا نیشتیمانییه‌كانى چه‌ك: هه‌ندێك له وڵاتان
ده‌ستیان كرد به گرتنه به‌رى چه‌ند رێوشوێنێك بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى ئه‌و زیانانه‌ى
كه ئه‌گه‌ر هه‌بوو به‌ر پهیهكهرى كۆمپانیا نیشتیمانییه‌كانى چه‌ك بكه‌وێت به‌هۆى
بوونى كاریگه‌رى پڕۆسه‌كانى كه‌ره‌نتینه‌كردن كه بۆ سنوورداركردنى بڵاوبوونه‌وه‌ى
ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گیرایه به‌ر، گرنگترین رێكاریش كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌كانه‌وه
ده‌گیرایه‌به‌ر ئه‌وه بوو كه پێى ده‌وترا (خشته‌ى داواكراوه‌كان).
3.
سوود وه‌رگرتن له گرێبه‌سته‌كانى چه‌ك به‌ر له‌بڵاو بوونه‌وه‌ى په‌تاكه: به‌شێوه‌یه‌كى گشتى گرێبه‌سته‌كانى
كرینی چه‌ك بۆ چه‌ند سالێك درێژه ده‌كێشێت و ناشكرێت به خێرایی ئه‌نجامبدرێت به‌به‌راورد
به‌گرێبه‌سته ئابوورییه‌كانى دیكه، هه‌ر بۆیه ده‌كرێت بوترێت كه زۆرێك له كۆمپانیاكانى
چه‌ك توانیان ده‌ستكه‌وتیان هه‌بێت به‌ر له بڵاو بوونه‌وه‌ى په‌تاكه و له‌هه‌مان
كاتدا سوود له‌و گرێبه‌ستانه وه‌ربگرن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى زیانه‌كانى بهڵابوونهوهى
په‌تاكه.
لێكه‌وته‌كانى بڵاو
بوونه‌وه‌ى په‌تاكه له‌سه‌ر بازاڕى چه‌ك
راپۆرته‌كه جه‌خت
له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵكشانى ئاستى فرۆشتنى چه‌ك له‌سه‌ر ئاستى جیهان له ساڵى
2020، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه به‌رهه‌مهێنانى چه‌ك تا ئاستێك كاریگه‌ر نه‌بووه بهبڵاوبوونهوهى
په‌تاكه، به‌پێى ئه‌م خاڵانه‌ى لاى خواره‌وه ده‌توانین لێكهوتهكان دیارى بكه‌ین:
1.
په‌ك كه‌وتنى زنجیره‌ى هاورده‌كردن تایبه‌ت به چه‌ك: ئه‌و رێوشوێنانه‌ى كه له‌لایه‌ن
زۆرێك له وڵاتهكانهوهى گیرایه به‌ر بۆ سنوورداركردنى بڵاو بوونه‌وه‌ى په‌تاكه،
به شێوه‌یه‌كى سروشتى بووه هۆى دواخستنى پڕۆسه‌كانى راده‌ستكردنى چه‌ك به‌پێى ئه‌و
رێكه‌وتنانه‌ى كه پێشتر له‌نێوان وڵاتاندا به‌سترابوو.
2.
زیان گه‌یاندن به‌هه‌وڵى هه‌ندێك له وڵاتان بۆ یه‌كگرتن: بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا
به شێوه‌یه‌كى نه‌رێنیانه كارى كرده سه‌ر هه‌ندێك له كۆمپانیاكانى چه‌ك بۆ به
ده‌ست هێنانى خۆرێكخستنه‌وه و یه‌كگرتن. بۆنمونه بڵاو بوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا
رێگر بوو له‌وه‌ى كه هه‌ردوو كۆمپانیاى (Hexcel)
و (Woodward) یه‌كبگرن و ببن به یه‌ك
كۆمپانیا هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى كه پێشتر بڕیارى له‌سه‌ر درابوو، هه‌ر بۆیه پێشبینی
ده‌كرێت كه ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كه له‌ده‌ره‌نجامى ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه دروست ده‌بێت
چووبێته ناو 100 كۆمپانیا بهرههمهێنهكهى
چه‌ك ساڵى 2020.
3.
دابه‌زینی فرۆشی چه‌ك له لایه‌ن هه‌ندێك له كۆمپانیاكانه‌وه: كۆمپانیاى (تالیس)ی
فه‌ڕه‌نسی تایبه‌ت به‌دروست كردنى چه‌ك، به‌رێژه‌ى 5.8% دابه‌زینی ئاستى فرۆشی به‌خۆوه
بینی، ئه‌كرێت هۆكارى ئه‌و حاڵه‌ته بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ ئه‌و ئه‌و دۆخه‌ى به‌هۆى
كه‌ره‌نتینه‌كردنه‌وه هاته ئاراوه له به‌هارى 2020. به‌ڵام له‌ناو ئه‌و 100 كۆمپانیایه‌ى
كه باشترین فرۆشیان هه‌بووه، ته‌نها 15 كۆمپانیا به‌رێژه‌ى یه‌ك له سه‌د دابه‌زینی
ئاستى فرشتنى چه‌كى به خۆوه بینیوه. له ناو ئه‌و كۆمپانیایانه 7 كۆمپانیاى
روسی هه‌یه كه‌له ئێستادا سیاسه‌تێك جێبه‌جێده‌كه‌ن بۆ هه‌مه‌چه‌شن كردنى به‌رهه‌م
هێنان و زیاتر كردنى فرۆشتنى له كه‌رتى مه‌ده‌نى به رێژه‌ى 30% تا ساڵى 2025 و
دواتر بگاته رێژه‌ى 50% تا ساڵى 2030.
باڵاده‌ستى كۆمپانیا
ئه‌مه‌ریكییه‌كانى چه‌ك
راپۆرته‌كه
ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كانى به‌رهه‌م هێنانى چه‌ك، له
بازاڕى جیهانى به‌رهه‌م هێنانى چه‌كدا به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌ژمون و باڵاده‌ستیان
هه‌یه، هۆكارى ئه‌و حاڵه‌ته‌ش ره‌نگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م خاڵانه‌ى لاى خواره‌وه:
1.
ده‌ست گرتن به‌سه‌ر نیوه‌ى فرۆشتنی چه‌ك له جیهاندا: له ناو 100 كۆمپانیا باشه‌كانى
چه‌ك، ئه‌مه‌ریكا خاوه‌ن 41 كۆمپانیایه كه‌له‌سه‌ر ئاستى جیهان وه‌ك كۆمپانیاى
باش ناسراون. تێكڕاى فرۆشتنی چه‌كى كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش گه‌یشتۆته 285 ملیار
دۆلار كه 54% له تێكڕاى فرۆشتنی 100 كۆمپانیاكه پێك ده‌هێنێت.
2.
گرتنى پێنج پله‌ى یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستى جیهان: له ساڵى 2018ه‌وه تێكڕاى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى
كه‌پێنج پله‌ى یه‌كه‌میان گرتوه له‌سه‌ر ئاستى جیهان، ئه‌مه‌ریكین. به پێى پۆلێنى
ساڵى 2020، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه پێنتج پله‌ى یه‌كه‌میان گرتووه بریتین له :
به پله‌ى یه‌كه‌م لوكهید مارتن كه به گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى چه‌ك داده‌نرێت له
جیهاندا، دواتر كۆمپانیاى (راتیسیۆن تكنۆلۆجیز) دێت كه له پله‌ى دووه‌مدایه‌و به
دووه‌م گه‌وره كۆمپانیاى چه‌ك داده‌نرێت له جیهاندا. له پله‌ى سێهه‌میش كۆمپانیاى
(بوینگ)دێت و له پله‌ى چواره‌میش كۆمپانیاى (نورسروب گرومان) دێت و كۆمپانیاى (جه‌نه‌ڕاڵ
دینامیكس)یش به پله‌ى پێنجه‌م دێت له رووى فرۆشتنى چه‌ك له‌سه‌ر ئاستى جیهان.
3.
زیاد بوونێكى به‌رچاوى پڕۆسه‌كانى یه‌كگرتن و ده‌ست به‌سه‌راگرتن: پیشه‌سازى چه‌كى
ئه‌مه‌ریكا شه‌پۆلێكى یه‌كگرتن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت به مه‌به‌ستى
پاراستنى به‌رهه‌مه‌كان و زیاتر ڕكابه‌رى كردن و به ئاگابوون له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى
كه ئه‌گه‌ر هه‌یه كۆمپانیا چینی و روسییه‌كان دروستى بكه‌ن، له‌و روه‌وه یه‌كگرتنى
كۆمپانیاكانى (Raytheon) و (United Technologies
Corporation)
كه له مانگى نیسیانى 2020 كۆتایی پێهات به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پڕۆسه‌كانى یه‌كگرتنى
دوو كۆمپانیا ئه‌ژمار ده‌كرێت له مێژوى پیشه‌سازى چه‌كدا، هه‌مان پڕۆسه‌ى یه‌كگرتن
له‌نێوان هه‌ردوو كۆمپانیاى (L3 Technologies)
و (Harris
Corporation)
له مانگى ئه‌یلولى 2019 روویدا، ئه‌و كۆمپانیایه‌ش كه له‌ده‌ره‌نجامى ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه
دروست بوو بریتی بوو له كۆمپانیارى (L3Harris Technologies) كه توانى پله‌ى 10 له ریزبه‌ندى ساڵى
2020 به‌ده‌ست بهێنێت. پڕۆسه‌كانى یه‌كگرتنى كۆمپانیاكان زیاتر له كه‌رتى بۆشایی
ئاسماندا روو ده‌ده‌ن، بۆنمونه هه‌ر دوو كۆمپانیاى (Northrop Grumman) و (KBR)
له‌ماوه‌ى ئه‌م ساڵانه‌ى دواییدا باڵاده‌ست
بوون له ناو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه له بوارى ته‌كنه‌لۆجیاى بۆشایی ئاسماندا
كاریان كردووه.
بوژانه‌وه‌ى فرۆشی
چه‌كى كۆمپانیا چینییه‌كان
راپۆرته‌كه
ئاماژه به‌وه ده‌دات كه كۆمپانیا چینییهكانى به‌رهه‌م هێنى چه‌ك توانیان له
ساڵى 2020، بوژانه‌وه به خۆیانه‌وه ببینن، ئه‌مانه‌ى لاى خواره‌وه ئاماژه‌ن بۆ
ئه‌و كاره:
1.
زۆر بوونى پشكى كۆمپانیاكان له فرۆشی جیهانییان: پێنج كۆمپانیاى چینی له ریزبه‌ندى
100 كۆمپانیاكه‌ى جیهانن، تێكڕاى فرۆشی چه‌كى كۆمپانیا چینییه‌كان له ساڵى 2020
مه‌زه‌نده ده‌كرێت به 66.8 ملیار دۆلار، به رێژه‌ى 1.5% زیاتر له ساڵى 2019. كۆمپانیا
چینییه‌كان پشكى 13% تێكڕاى فرۆشی چه‌كی جیهانیان هه‌یه له ساڵى 2020 وله دواى
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، له پله‌ى دووه‌مدان.
2.
زۆر بوونى به‌رهه‌مى ته‌كنه‌لۆجیاى سه‌ربازى پێشكه‌وتوو: كۆمپانیاكانى چه‌كى چین
له ماوه‌ى ساڵى 2020 سوودیان له نوێكردنه‌وه‌ى سه‌ربازى وه‌رگرتووه به تایبه‌ت
له بوارى تێكه‌ڵكردنى بوارى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ مه‌ده‌نیدا، هه‌ر بۆیه ئه‌و كۆمپانیایانه
بوون به پێشكه‌وتووترین لایه‌نى به‌رهه‌م هێنه‌رى ته‌كنه‌لۆجیاى سه‌ربازى له‌سه‌ر
ئاستى جیهان، بۆنمونه كۆمپانیاى نورینكو به‌شدار بوو له په‌ره‌دان به سیستمى (بیدو)ى
مه‌ده‌نى تایبه‌ت به گه‌شتى مانگه ده‌ستكرده‌كان وله‌هه‌مان كاتدا به‌شدارى له
ته‌كنه‌لۆجیاى تازه‌دا قووڵتر كردۆته‌وه.
3.
به‌ده‌ست هێنانى پله‌ى پێشكه‌وتوو له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا: پێنج كۆمپانیا چینییه‌كه‌ى
به‌رهه‌م هێنانى چه‌ك له نێوان 20 كۆمپانیاى به‌رهه‌م هێنى چه‌ك به باشترین داده‌نرێن
به شێوه‌یه‌ك كه كۆمپانیاى (نورینكۆ) پله‌ى حهوتهمهى له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌ده‌ست
هێناوه له كاتێكدا كه كۆمپانیاى (ئهفیك) توانیویه‌تى پله‌ى هه‌شته‌م به‌ده‌ست
بهێنێت و له سه‌ر ئاستى جیهانیش كۆمپانیاكانى (ئهفیك، سیتیك، سی ئێس جی سی) له‌سه‌ر
ئاستى جیهان پله‌ى پێشكه‌وتوویان به‌ده‌ست هێناوه.
پاشه‌كشێى فرۆشی
چه‌كى روسی
به پێى زانیارییه‌كانى
راپۆرته‌كه، فرۆشی چه‌كى روسی له ساڵى 2020 زۆر به خێرایی پاشه‌كشێى كرد، له رێگه‌ى
ئه‌م خاڵانه‌ى لاى خواره‌وه ئاماژه‌كانى ئه‌و پاشه‌كشێیه ده‌خه‌ینه روو:
1.
دابه‌زینی به‌هاى فرۆشی چه‌كى روسی: به‌هاى فرۆشی نۆ كۆمپانیاى روسی كه له ریزبه‌ندى
100 كۆمپانیاكه‌ى جیهان پۆلێن كرابوون، دابه‌زینی به‌خۆوه بینی له 28.2 ملیار دۆلاره‌وه
له ساڵى 2019 بۆ 26.4 ملیار دۆلار له ساڵى 2020 بهدابهزینێك كه رێژه‌كه‌ى
(6.5%)ه به به‌راورد به ساڵى 2019. ئه‌م دابه‌زینه‌ش ئاماژه‌یه بۆ به‌رده‌وام
بوونى دابه‌زینی به‌هاى فرۆشی چه‌كى روسی كه‌له ساڵى 2017 ه‌وه تێبینی كراوه ئه‌و
كاته‌ى كه فرۆشی چه‌كى روسی له ترۆپكدا بوو. كۆمپانیا روسه‌كان 5% تێكڕاى فرۆشی
چه‌ك پێك ده‌هێنن له لیستى 100 كۆمپانیاكه‌ى جیهاندا. هه‌ندێك له كۆمپانیا روسییه‌كان
كه‌مترین رێژه‌ى فرۆشیان هه‌بووه له‌ناو باشترین 100 كۆمپانیاكه‌ى جیهاندا به شێوه‌یه‌ك كه كۆمپانیاى (ئه‌لماز ئانتاى)روسی
كه پله‌ى 17 هه‌مى هه‌یه له ریزبه‌ندییه‌كه، به رێژه‌ى 31% فرۆشی كه‌مى
كردووه، هه‌روه‌ها كۆمپانیاى به‌رهه‌م هێنانى فڕۆكه‌ى ڕوسی كه پله‌ى 81 هه‌یه
له‌سه‌ر ئاستى جیهان، به‌رێژه‌ى 13% فرۆشی كه‌مى كردووه، كۆمپانیاى دروست كردنى
كه‌شتی روسیش كه پله‌ى 33 هه‌مى هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى جیهان، به رێژه‌ى 11% فرۆشی
كه‌مى كردووه.
2.
كۆتایی هاتنى پڕۆگرامى پڕچه‌ك كردنى سه‌ده‌ى پێشوو: دابه‌زینی ئاستى فرۆشی چه‌كى
روسی، به شێویه‌كى بنه‌ڕه‌تى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك له‌وانه كۆتایی
هاتنى پڕۆگرامى پڕچه‌ك كردنى هێزه چه‌كداره‌كانى ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ده‌ى پێشوودا،
كه بریتی بوو له پلانى سه‌ره‌كى بۆ نوێكردنه‌وه‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى ڕوسیا. ئه‌و
بودجه‌یه‌ش كه ته‌رخان كرابوو بۆ كڕینی چه‌ك له ساڵى 2020 ، كه‌متر بوو له نرخی
راسته‌قینه‌ى چه‌كه‌كان.
3.
دواكه‌وتنى راده‌ستكردنى هه‌نارده‌كان به‌هۆى بڵاو بوونه‌وه‌ى په‌تاكه: بڵاوبوونه‌وه‌ى
په‌تاى كۆرۆنا هۆكار بوو بۆ دواكه‌وتنى راده‌ست كردنى هه‌نارده‌ى چه‌كى روسی، ئه‌م
كاره هۆكار بوو بۆ دابه‌زینی گشتى ئاستى هه‌نارده كردنى چه‌كى روسی له ساڵى
2020، ئه‌مكاره‌ش دواجار بووه هۆى دابه‌زاندنى داهاتى كۆمپانیاكانى چه‌ك.
جیاوازى فرۆشی
چه‌كى كۆمپانیا ئه‌وروپییه‌كان
راپۆرته‌كه
روونى كردۆته‌وه كه كۆمپانیاكانى چه‌كى ئه‌وروپا كه تێكڕایان ده‌گه‌نه 26 كۆمپانیا
له لیستى 100 كۆمپانیاكهن كه توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر 21% تێكڕاى فرۆشدا بگرن
كه به‌رامبه‌ره به 109 ملیار دۆلار. به‌ڵام راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى به‌وه كردووه
كه فرۆشی ئه‌و كۆمپانیایانه جیاوازه به‌پێى نه‌ته‌وه‌كان وه‌ك له‌خواره‌وه
روونكراوه‌ته‌وه:
1.
فرۆشی به‌رچاوى كۆمپانیا به‌ڕیتانییه‌كان: به‌ڕیتانییه‌كان خاوه‌ن حه‌وت كۆمپانیان
كه له ریزبه‌ندى 100 كۆمپانیاكه‌ى جیهاندان كه تێكڕاى فرۆشیان گه‌یشتۆته 37.5
ملیار دۆلار له ساڵى 2020 به زیاد بوونێك به رێژه‌ى 6.2% به به‌راورد به ساڵى
2019، هه‌روه‌ها فرۆشی كۆمپانیاى بی ئه‌ى ئی سیستمز -كه ته‌نها كۆمپانیا ئه‌وروپایه
كه‌له دهههمینهكانى ریزبه‌ندییه‌كه‌دایه – به رێژه‌ى 6.6% فرۆشی زیادى
كردووه و گه‌یشتۆته 24 ملیار دۆلار.
2.
داكشانى فرۆشی كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان: شه‌ش كۆمپانیاى فه‌ڕه‌نسی كه له ریزی
100 كۆمپانیاكه‌ى جیهاندان، به رێژه‌ى 7.7% فرۆشیان كه‌مى كردووه و ئه‌مه‌ش تا
ئاستێكى زۆر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ دابه‌زینی فرۆشی ساڵانه‌ى فڕۆكه‌ى (رافال)ى شه‌ڕكه‌ر
له لایه‌ن كۆمپانیاى (داسۆ)وه، ئه‌گه‌ر چی فرۆشی كۆمپانیاى (سافران)فه‌ڕه‌نسی
رووى له زیاد بوون كرد به‌ڵام به شێوه‌یه‌كى گشتى فرۆشی كۆمپانیا فهڕهنسییهكانى
چه‌ك رووى له پاشه‌كشی َكردووه.
3.
ههڵكشانێكى كه‌می فرۆشی كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان: تێكڕاى فرۆشی چوار كۆمپانیاى چه‌كى
ئه‌ڵمانیا كه‌له ریزی 100 كۆمپانیاكه‌ى جیهانن گه‌یشتۆته 8.9 ملیار دۆلار له ساڵى
2020 به زیادبوونێك كه رێژه‌كه‌ى گه‌یشتۆته 1.3% به‌به‌راورد به ساڵى 2019. تێكڕاى
فرۆشی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش 1.7% بووه له تێكڕاى فرۆشی 100 كۆمپانیاكه‌ى جیهان، كۆمپانیاى
راینمیتال – كه به گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى به‌رهه‌م هێنى چه‌ك ئه‌ژمار ده‌كرێت،
هه‌ڵكشانى فرۆشی به‌رێژه‌ى 5.2% به ده‌ست هێناوه و له به‌رامبه‌ردا فرۆشی كۆمپانیاى
تیسین گروپ كه تایبه‌ته به دروست كردنى كه‌شتى به رێژه‌ى 3.7% داكشانى به‌خۆیه‌وه
بینیوه.
له‌كۆتاییدا راپۆرته‌كه
ئاماژه به‌وه ده‌دات كه به‌هاى فرۆشی چه‌كى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه له ریزبه‌ندى
100 كۆمپانیاكه‌ى چه‌كن و تایبه‌تن به وڵاته‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ركیا،
چین، روسیا و ئه‌وروپا، له ساڵى 2020 گه‌یشتۆته 43.1 ملیار دۆلار به زیادبوونێك
به رێژه‌ى 3.4% به به‌راورد به ساڵى
2019. هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئه‌و به‌هایه به‌رامبه‌ره
به 8.1% له تێكڕاى فرۆشی چه‌كى 100 كۆمپانیاكه‌ى جیهان. هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه
ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كه پێنج كۆمپانیاى یابان، چوار كۆمپانیاى كۆریاى باشور، سێ
كۆمپانیاى ئیسڕائیل و هند، یه‌ك كۆمپانیا له كه‌نه‌دا و سه‌نگافور و توركیا و ئیمارات
له‌ناو 100 كۆمپانیاكه‌ى جیهان بوونیان هه‌یه. هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه
ده‌دات كه كۆمپانیاى ئیدج – باره‌گاكه‌ى له ئیماراته و له ساڵى 2019 دروست
كراوه – پله‌ى 24 ى هه‌یه له‌سه‌ر ئاستى جیهان به فرۆشێك كه به‌هاكه‌ى گه‌یشتۆته
4.8 ملیار دۆلار له ساڵى 2020، هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه
كه به‌رهه‌مى جیهانى چه‌ك سه‌لماندوویه‌تى كه ده‌توانێت تا ئاستێكى زۆر خۆى
بگونجێنێت له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنادا.
سه‌رچاوه:
https://www.interregional.com/%D8%A7%D9%82%D8%AA%D8%B5%D8%A7%D8%AF%D9%8A%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%AA%D8%B3%D9%84%D8%AD/?fbclid=IwAR0_VVswrfQU8x-Vz8hEi3QfU5dcDdccRYUD-JUeP5bniiiDoHxS5ofIAik