میلله‌ت
له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا، مزگه‌وتێك له شاری كان له باشوری ئه‌و وڵاته داخرا.
جیراڵد دارمانان وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا وتی كه هۆكارری داخستنی مزگه‌وته‌كه ئه‌وه‌یه كه به‌رپرسانی مزگه‌وته‌كه وتاری ره‌گه‌زپه‌رستی له بڵندگۆكانییهوه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی "ئیدانه‌ی پشتیوانییه به‌رده‌وامه‌كانی گۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامیی (به‌ره‌كه ستی) ده‌كه‌ین كه بۆ مزگه‌وته‌كه‌ی ده‌كات، چونكه له كۆتایی ساڵی 2020ه‌وه بریاردراوه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه".
شایه‌نی باسه كه دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامیی (به‌ره‌كه ستی) پێش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، لێدوانی له تۆڕی تویته‌ره‌وه دژی گۆڤاره‌كانی شارلی ئیبدۆ و عه‌لمانیه‌ت بڵاوده‌كرده‌وه كه یاای فه‌ره‌نسا رێگه‌ی پێداوه.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نییه كه حكومه‌تی فه‌ره‌نسا مزگه‌وته‌كان داده‌خات، له مانگی رابردووش‌دا ده‌ستیكرد به گرتنه‌به‌ری رێوشوێن بۆ داخستنی ئیداره‌ی مزگه‌وتی گه‌وره له شاری بۆفیه‌ی باكوری ئه‌و وڵاته و وتاره‌كانی مزگه‌وته‌كه‌ی به توندڕۆیی و نه‌گونجاو هه‌ژمار كردبوو.