X

"ماڵئاوایی لە بەنزین"، ئوتومبێلێكی كارەبایی بەرهەمدەهێنرێـت لەمانگێكدا یەكجار شەحنكردنی دەوێت

لایف ستایڵ

6 رۆژ پێش ئێستا     1146 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
رۆژانە پێشكەوتنەكانی بواری تەكنەلۆژیا وگەشەسەندنەكان لەئامێرە كارەباییەكان نمایشدەكرێن و مۆبایل و لاپتۆپیش هەر گۆڕانكارییەك ئەنجامبدەن بەكارهێنەرانیان ئاگاداردەكرێنەوە ،بەڵام ئەوەی تێبینیدەكرێت گەشەسەندنی ئوتومبێلی كارەباییە كە بۆتە جێگەی سەرسوڕمان و بەتایبەت كە ئەگەر كەمترین شەحنی پێویست بێت و زۆرترین كات بەكاربهێندرێت و ئەوەش وادەكات ماڵئاوایی یەكجارەكی لە ئوتومبێلی بەنزین بكرێت.

 ئاماژە بەوەكراوە ساڵی 2025 ساڵی خستنەروی ئوتومبێبلی كارەبایی دەبێت بەجۆرێك كە كۆمپانیای هۆڵندی تایبەت بە ئوتومبێلی كارەبای بەناوی Lightyear. ئەو داهێنانەی كردوە و نمایشی دەكات.

كۆمپانیاكە راشیگەیاندوە ئوتومبێلەكە ناوی "لایتیەر"دەبێت و ساڵی 2025ئامادەكرێت و بەهاكەی30 هەزار یۆرۆ دەبێت بەجۆرێك تەنها یەكجار شەحنی بكە دەتوانیت یەك مانگ بەكاری بهێنیت و هیچ گرفتێكی نابێت.