X

سیخوڕێكی چین لە پەرلەمانی بەریتانیا ئاشكرا دەبێت

هەواڵی جیهان

5 رۆژ پێش ئێستا     256 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
دەزگای هەواڵگریی ناوخۆی بەریتانیا ناسراو بە "MI5"، هۆشداری دەدات لەوەی  سیخوڕێكی چین بە مەبەستی دەستوەردان لە سیاسەتەكانی بەریتانیا دزەی كردووەتە نێو پەرلەمانی وڵاتەكەیان.


دەزگای هەواڵگریی بەریتانیا ڕوونیكردەوە سیخوڕەكە ناوی "كریستین چینگ كوی لی"یە و پەیوەندی لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئێستا و پشتیوانانی حزبی شیوعی چینیدا دروست كردووە.

ئەوەشی خستەڕوو كە "لی" هاوكاریی دارایی  پێشكەشی ئەو سیاسەتمەجارە بەریتانییانە كردووە و ڕاشیگەیاند هەر كەسێك "لی" پەیوەندی پێوە كردبێت دەبێت بزانێت كاری ئەو جێبەجێكردنی ئەجێندای حزبی شیوعی چین بووە.

لای خۆشیەوە ئیان دنكان سمس ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا ڕایگەیاند ئەو كارەی چین مایەی ئەوپەڕی نیگەرانییە و داواشی لە حكومەت كرد لەو بارەیەوە ڕوونكردنەوە بدات.