X

جوتیار بووه‌ كاستى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق

وەرزش

5 رۆژ پێش ئێستا     63 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


میلله‌ت

به‌ شێوه‌یه‌كى ره‌سمى راهێنه‌رى دیارى كورد له‌ یارى باسكه‌ ده‌چێته‌ كاستى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقه‌وه‌ .

جوتیار عه‌لى راهێنه‌رى تیپى باسكه‌ى لاوانى زاخۆ رایگه‌یاندووه‌، به‌ ره‌سمى له‌ لایه‌ن راهێنه‌ره‌ جۆرجیه‌كه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوانى عێراق ئاگادار كراوم هه‌فته‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵیدا وه‌ك یاریده‌ده‌ر ئاماده‌م بم له‌ شارى به‌غداد .

جوتیار عه‌لى ئه‌وه‌شى خستۆته‌ روو، ٥ یاریزانى تیپى باسكه‌ى زاخۆ به‌شدارى له‌ كه‌مپێكى هه‌ڵبژارده‌ى لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوانى عێراق ده‌بن .