X

زاوایەكی سەدام چووەتە ئەنجومەنی وەزیران و كازمی پێشوازی لێكردووە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

5 رۆژ پێش ئێستا     4559 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
دەنگۆی ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە هاوسەرەكەی حەلا كچی سەدام حسێن چووەتە نووسینگەكەی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و مستەفا كازمی پێشوازی لێ كردووە.


ماڵپەڕی قوڕەیش لە زاری "سەرچاوەیەكی ئاگاداری نووسینگەی ئەمیندارێتی گشتی سەرۆك وەزیران"ەوە بڵاویكردەوە جەمال مستەفا هاوسەری حەلا كچی سەدام حسێن سەرۆكی رژێمی بەعس سەردانی نووسینگەی مستەفا كازمی سەرۆكی وەزیرانی كردووە.

ڕوونیشیكردەوە كە سەردانەكە دوای ئەوە هات كە جەمال مستەفا پاش 18 ساڵ زیندانیی ئازاد كرا. بە وتەی سەرچاوەكە دیدارەكە كەمتر لە 15 خوولەكی خایاند.

سەرچاوەكە باسی لەوەش كردووە كە كازمی پاسپۆرتی عێراقی داوەتە زاواكەی سەدام و جەختیشی كردووەتەوە لەوەی ئازادە لە گەشتكردن.