X

وه‌زاره‌تی كاره‌بای‌ هه‌رێم: كێشه‌ دروست بوو و كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه‌

هەواڵی کوردستان

5 رۆژ پێش ئێستا     701 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت  
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌هۆی باران و هه‌وره‌بروسكه‌وه‌ له‌ قه‌زای كفری و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری پێدانی كاره‌بای نیشتمانی كه‌م ده‌بێته‌وه‌.   

ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "به‌هۆی باران و لێدانی هه‌وره‌بروسكه‌وه‌ یه‌كێك له‌ گۆڕه‌ڕه‌كانی وێستگه‌ی 132kv كفری ده‌رچووه‌ له‌ خزمه‌ت به‌هۆی سوتانی یه‌كێك له‌ دژه‌ بروسكه‌كانی ( مانیعه‌ صواعق)".   

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ڵێت: "ئاگاداری دانیشتووانی قه‌زای كفری و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پێدانی كاره‌بای نیشتمانی كه‌م ده‌بێته‌وه‌ تا چاره‌سه‌ركرنی ئه‌و گرفته‌".