X

هۆشدارییه‌كی‌ نوێ‌ له‌ ته‌ندروستی‌ جیهانییه‌وه‌: ئۆمیكرۆن مه‌ترسیداره‌

هەواڵی جیهان

5 رۆژ پێش ئێستا     1045 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
له‌ نوێترین لێدوانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ "WHO" هۆشداری‌ دا له‌وه‌ی‌ گۆڕاوی‌ ئۆمیكرۆنی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا مه‌ترسیداره‌ به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه‌.


جارێكی‌ تر تیدرۆس ئه‌دهانۆم به‌ڕێوه‌به‌ری‌ رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ هۆشداری‌ دا له‌وه‌ی‌ گۆڕاوی‌ ئۆمیكرۆنی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ بێوێنه‌ له‌ جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌ "ڤایرۆسێكی‌ مه‌ترسیداره‌"، هه‌رچه‌نده‌ نیشانه‌كانی‌ سوكترن.

تیدرۆس ئه‌دهانۆم له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا وتی‌: "هه‌رچه‌نده‌ گۆڕاوی‌ ئۆمیكرۆن نیشانه‌كانی‌ سوكترن به‌راورد به‌ گۆڕاوی‌ ده‌لتا كه‌ پێشتر له‌ جیهاندا زۆر بڵاوبووبووه‌وه‌، به‌ڵام ڤایرۆسێكی‌ مه‌ترسیداره‌ به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه‌".

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كۆتایی تشرینی‌ دووه‌می‌ 2021دا گۆڕاوی‌ ئۆمیكرۆنی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌ باشووری‌ ئه‌فریقا ده‌ركه‌وت و له‌وكاته‌وه‌ زۆر به‌ خێرایی به‌ جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌.