X

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێمه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای‌ ئه‌مشه‌و

هەواڵی کوردستان

5 رۆژ پێش ئێستا     2149 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە كه‌ ئه‌مشه‌و بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ شاخاویه‌ سنوریه‌كان و هه‌ندێك له‌ قه‌زاو ناحیه‌كان به‌فر ده‌بارێت.


كه‌شناسی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "پێشبینی ده‌كرێ ئه‌م شه‌و باران بارین به‌رده‌وام بێت به‌ شێوه‌ی پچڕ پچڕ  و له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌رێم نمه‌ باران و هه‌ندێ جار بارانی مامناوه‌ند ده‌بارێ و جارجاره‌ هه‌وره‌تریشقه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و له‌ ناوچه‌كانی باكوور نمه‌ بارانێكی كه‌می ده‌بێت و ناوچه‌كانی ڕوژهه‌ڵات و گه‌رمیان پێشبینی ده‌كرێ له‌ دوای نیوه‌شه‌و باران بارین ده‌ست پێبكات".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "به‌ڵام ناوچه‌كانی ڕاپه‌ڕین له‌دوای نیوه‌ شه‌و بارانی مام ناوه‌ند ده‌بارێت و ته‌رزه‌ی ده‌بێت".

ده‌شڵێت: "له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ شاخاویه‌ سنووریه‌كان به‌فر ده‌بارێت و پێشبینی ده‌كرێ هه‌ندێك له‌ قه‌زاو ناحیه‌كان وه‌كو (پێنجوێن و سیده‌كان و حاجی ئۆمه‌ران) به‌فرێكی كه‌می لێ ببارێت".

ئاشكراشیكرد كه‌"ته‌مومژ له‌ ناوچه‌كانی باكوور دروست ده‌بێت و مه‌ودای بینین له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه‌".

كه‌شناسی‌ هه‌رێم راشیگه‌یاند كه‌ بارانی 12 كاتژمێری ڕابردووی هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌:

 هه‌ولێر 13.2 ملیمه‌تر

 پیرمام 18.4 ملیمه‌تر

شه‌مامك 4.4 ملیمه‌تر

 سلێمانی 2.7 ملیمه‌تر

 چه‌مچه‌ماڵ 4.6 ملیمه‌تر

 دهۆك 5.6 ملیمه‌تر

 زاخۆ 1.9 ملیمه‌تر

 بارزان 13.0 ملیمه‌تر

 بازیان 9.0 ملیمه‌تر

 ده‌ربه‌ندیخان 1.4 ملیمه‌تر

 دوكان 9.2 ملیمه‌تر

 حاجی ئۆمه‌ران 4.6 ملیمه‌تر

 هه‌ڵه‌بجه‌ 5.4 ملیمه‌تر

 هه‌ڵشۆ 22.0 ملیمه‌تر

 مه‌یدان 0.2 ملیمه‌تر

 سۆران 13.0 ملیمه‌تر

 پێبجوێن 29.2 ملیمه‌تر

ماوه‌ت 22.4 ملیمه‌تر

 قه‌ڵادزێ 34.0 ملیمه‌تر

 سمێلان 4.6 ملیمه‌تر

 مێرگه‌سۆر 8.4 ملیمه‌تر

 چۆمان 3.6 ملیمه‌تر

 كه‌ركوك 0.3 ملیمه‌تر