X

ده‌رمانێكی‌ نوێ‌ بۆ خۆپاراستن له‌ كۆرۆنا به‌ڕێوه‌یه‌

لایف ستایڵ

03/04/2022     403 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
ده‌رمانێكی‌ نوێ‌ بۆ خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی‌ نوێی‌ كۆرۆنا به‌ڕێوه‌یه‌ كه‌ له‌ شێوه‌یه‌ی‌ په‌مپی‌ لوتدایه‌ و پێده‌چێت سه‌ركه‌وتوو بێت له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ و جۆره‌ گۆڕاوه‌كانی‌.


په‌مپه‌ نوێیه‌كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك زاناوه‌ په‌ره‌ی‌ پێدراوه‌ كه‌ له‌ به‌شێكیان له‌ زانكۆی‌ كۆلۆمبیای‌ به‌ریتانی‌ UBCن و ده‌ركه‌وتوو كه‌ زۆر كارابووه‌ له‌ پاراستنی‌ مشكی‌ تاقیگه‌ له‌ توشبوون به‌ كۆرۆنا و جۆره‌ گۆڕاوه‌كانی‌.

هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ په‌مپه‌كه‌ رۆڵێكی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌بووه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ توشبوون به‌ گۆڕاوی‌ ده‌لتای‌ كۆرۆنا لای ئه‌و مشكانه‌ی‌ تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كراوه‌.

زانایان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ په‌مپه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌م چاره‌سه‌ری‌ له‌و جۆره‌ داده‌نرێت كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر مشكه‌كان دروست كردووه‌ تا توشی‌ كۆرۆنا و گۆڕاوه‌كانی‌ نه‌بن.

زۆرترین خوێنراو