میللەت
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تێسلا بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبیلی كاره‌بایی، ئێڵن مه‌سك، له‌سه‌دا ٩،٢ی "پشكی ناچالاك"ی تۆڕی زه‌به‌لاحی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری كڕی.
كۆمیسیۆنی به‌ها گوازراوه‌كان و بۆرسه‌ی ئه‌مریكا (SEC) بڵاوی كرده‌وه، ئێلن مه‌سك له‌سه‌دا ٩،٢ی پشكه‌كانی تویته‌ری كڕیوه.
دوای ئه‌و پێشهاته، نرخی پشكه‌كانی تویته‌ر به‌راورد به مامه‌ڵه‌كانی پێشتر، له‌سه‌دا ٢٦ به‌رزبوونه‌وه.
ئێڵن مه‌سك كه به‌شێوه‌یه‌كی چالاك تویته‌ر به‌كارده‌هێنێت، زیاتر له ٨٠ ملیۆن فۆڵۆوه‌ری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه هه‌یه.
مانگی پێشوو مه‌سك له هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، په‌یامێكی بڵاو كردبوویه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، به‌هۆی بۆچوونی تویته‌ر له‌باره‌ی ئازادی راده‌ربڕین، ره‌نگه پلاتفۆرمێكی نوێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دابمه‌زرێنێت.