میلله‌ت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆماری چیك رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی تانكی تی 72 و ئوتومبێلی شه‌ڕكه‌ری سه‌ربازیی بی ڤی پی – 1 ی ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا كردووه.
كه‌ناڵی گشتی چیك گرته ڤیدیۆییه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا شه‌مه‌نده‌فه‌رێك پێنج تانك و پێنج ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی هه‌ڵگرتووه و رایگه‌یاند كه باره‌كه دیاری هاوپه‌یمانێتی ناتۆ بووه بۆ ئۆكرانیا.
سه‌رچاوه‌كه‌ی به‌رگری كۆماری چیك ئه‌وه‌شی پشتڕاست كرده‌وه كه تانك و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كان ره‌وانه كراون، به‌ڵام ره‌تی كرده‌وه هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه بدات.
جانا سێرنۆچۆڤا وه‌زیری به‌رگری چیك به په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی وت یارمه‌تییه‌كانی چیك بۆ ئۆكرانیا نه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و نه پشتڕاستیشی ده‌كاته‌وه.
وتیشی: " دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كۆماری چیك چه‌ندێك له توانایدا بێت یارمه‌تی ئۆكرانیا ده‌دات و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له یارمه‌تیدانی ئۆكرانیا له‌ڕێی ره‌وانه‌كردنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی سووك و قورسه‌وه".
وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری چیك له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌وه له ئۆكرانیا وڵاته‌كه بڕی 42 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا كردووه، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه ڕه‌تی كرده‌وه ورده‌كاری زیاتر بدات".
یارمه‌تیه سه‌ربازییه‌كانی چیك نوێترین نموونه‌ن له‌سه‌ر ڕەوانه‌كردنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی له ڕۆژئاواوه بۆ ئۆكرانیا.