میللەت
بە هۆی خراپی كەشوهەواوە دەوامی ئەمڕۆ لە پارێزگای نەینەوا ڕاگیرا.
ئەمڕۆ نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای نەینەوا بڵاویكردەوە، بە هۆی خراپی كەشوهەواوە بڕیاردرا دەوامی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگاكە ڕابگیرێت.
ڕوونیشیكردەوە بڕیارەكە فەرمانگە خزمەتگوزاری و تەندروستییەكان ناگرێتەوە.
هۆكاری بڕیارەكەش بۆ ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە دەگەڕێتەوە كە چەند پارێزگایەكی عێراقی گرتووەتەوە.