X

یەکێتی بەڵێندەران: ٩٠٠ کۆمپانیا لە سلێمانی مایەپووچ بوون و ١٧٤ کۆمپانیاش قەرزیان لای حکومەتە

گفتوگۆ

07/04/2022     878 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
محه‌مه‌د عه‌تا جێگری سه‌رۆكی به‌نده‌ران لقی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ”له‌ سلێمانی نزیكه‌ی هه‌زار پرۆژه‌ هه‌یه‌ هه‌مووی وه‌ستاوه‌ كه‌س خۆی ناكات به‌ خاوه‌نی، له‌ كۆی ١٢٨٠ كۆمپانیاش كه‌ لای ئێمه‌ تۆمار كراوه‌ ٨٠٠ بۆ ٩٠٠ كۆمپانیا مایه‌پوچ بوون”.


ڕه‌وشی به‌ڵنده‌ران له‌ شاری سلێمانی چۆنه‌؟
محه‌مه‌د عه‌تا: له‌ ئێستادا ئیش و كاره‌كانی به‌ڵێنده‌ران له‌وپه‌ڕی خراپیدایه‌، تاكو پێش هاتنی داعش بارودۆخه‌كه‌ باش بوو، به‌ڵام دوایی هاتنی داعش سه‌رجه‌م كاره‌كانی به‌ڵێنده‌ران وه‌ستێنراوه‌، هه‌موو ئاواتی به‌ڵێنده‌ران ئه‌وه‌ بوو شه‌ری داعش ته‌واو بێت و پرۆژه‌كان ده‌ستبكه‌نه‌وه‌ به‌ كار كردن، به‌ڵام دوای شه‌ری داعش كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ كه‌وته‌وه‌ ئیش به‌ حساب له‌سه‌دا ٨٥ پاره‌كانیان بۆ ته‌رخان بكرێت به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك په‌تایی كۆرۆنا هات ئه‌ویش وه‌ستێنرا كه‌س باسی نه‌كرد.

باس له‌وه‌ ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كۆمپانیاكانی به‌ڵێنده‌رایه‌تی مایه‌پووچبوونی خۆیان ڕاگه‌یاندوه‌ ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ تاكو چه‌ند ڕاسته‌؟
محه‌مه‌د عه‌تا: له‌ كۆی ١٢٨٠ كۆمپانیا كه‌ لای ئێمه‌ تۆمار كراوه‌ ٨٠٠ بۆ ٩٠٠ كۆمپانیا مایه‌پووچ بوون، زۆربه‌یان پاره‌یان لای حكومه‌ته‌ كه‌ به‌ڵێننامه‌یان لێوه‌رگیراوه‌ ئه‌و پارانه‌ نابێت له‌ بانكدا ده‌ستكاری بكرێت هه‌تا حكومه‌ت خۆی فه‌رمان ده‌رنه‌كات، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڵێنده‌ر ئیش و كاری له‌ باجی ده‌رامه‌ت یان زه‌ریبه‌ یان زه‌مان هه‌بێت، چه‌كی بانك قه‌بوڵ ناكه‌ن ده‌ڵێن ئه‌بێت ڕوسمات به‌ كاش بده‌ن، له‌بری ئه‌وه‌ی كار ئاسانی بۆ به‌ڵێنده‌ران بكه‌ن رۆژ له‌ دوای رۆژ شتی قورستر ده‌هێننه‌ ئاراوه‌.

هۆكاری مایه‌پووچبوونی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ له‌ كۆمپانیاكان بۆچی ده‌گه‌رێنه‌وه‌؟
محه‌مه‌د عه‌تا: هۆكاری مایه‌پووچبوونی كۆمپانیاكانی به‌ڵێنده‌رایه‌تی ئه‌وه‌یه‌ ڕسومات به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردوه‌، جاران میزانییه‌ ١٥٠ هه‌زار دینار بوو ئه‌دات و ته‌واو، ئێستا سجل دروست كراوه‌ ئه‌بێت بچیت بۆ وه‌زاره‌تی داد مۆری بكه‌ی، جیا له‌مه‌ش فۆرمی وه‌رزی هه‌یه‌ ٦ مانگی و ساڵی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر پڕی نه‌كه‌یته‌وه‌ ٧٥ هه‌زار دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت.

باس له‌وه‌ ده‌كرێت رسوماته‌كان زیاد كراوه‌؟
محه‌مه‌د عه‌تا: به‌ڵێ كاتی خۆی هه‌موو كۆمپانیاكانی به‌ڵێنده‌رایه‌تی موڵكیان داده‌نا له‌ خیتاب زه‌مان “ده‌سته‌به‌ری بانكی”، له‌سه‌دا پۆینت پێنج پاره‌ وه‌رده‌گیرا به‌ڵام ئه‌مساڵ كراوه‌ به‌ له‌سه‌دا دوو پۆینت پێنج ئه‌مه‌ له‌بری ئه‌وه‌یه‌ كار ئاسانی بۆ به‌ڵێنده‌ران بكه‌ن.

چه‌ند كۆمپانیا پاره‌یان لای حكومه‌ته‌؟
محه‌مه‌د عه‌تا: ته‌نها له‌ سلێمانی ١٧٤ كۆمپانیا هه‌یه‌ پاره‌ی لای حكومه‌ته‌، پرۆژه‌ی په‌ترۆ دۆلار هه‌یه‌ كه‌س خۆی ناكات به‌ خاوه‌نی له‌م كابینه‌ی حكومه‌ت ده‌درێت به‌وه‌ی دوای خۆی تاكو ئێستا، له‌ ئێستادا سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی سلێمانی وه‌ستێنراوه‌.

هیچ ئامارێكتان له‌به‌رده‌ستدایه‌ چه‌ند كه‌س بێكار بوون به‌هۆی وه‌ستانی پرۆژه‌كان؟
محه‌مه‌د عه‌تا: راوه‌ستانی پرۆژه‌كان گه‌وره‌ترین بێكاری دروست كردوه‌ جاران پرۆژه‌كان ٢٠ بۆ ٣٠ كه‌س كاری تێدا ده‌كرد له‌ ئه‌ندازیار و كرێكار، ئێستا هه‌مووی ده‌ركراوه‌ ته‌نها یه‌ك پاسه‌وان هێڵدراوه‌ته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتومه‌كان نه‌دزرێت.

وه‌كو یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران هه‌وڵتانداوه‌ كێشه‌كان بگه‌یه‌نن به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان؟
محه‌مه‌د عه‌تا: ئێمه‌ به‌رده‌وام نوسراوی فه‌رمی ده‌كه‌ین بۆ لایه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ڵام هه‌مووی بێ وه‌ڵامه‌، له‌مانی دوودا سه‌ردانی په‌رله‌مانمان كرد له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوینه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنیان بێداین به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ دیار نیه‌ و كار به‌ به‌ڵێنه‌كان نه‌كراوه‌، داواكارین حكومه‌ت چاوێك به‌ ڕه‌وشی به‌ڵێنده‌ران بخشێنێته‌وه‌.

سەرچاوە: ژووری بازرگانی سلێمانی

زۆرترین خوێنراو