میللەت
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ رایگەیاند "ئۆكرانیا پێویستی به چه‌پڵه‌ڕێزانی كه‌متر و چه‌كی زیاتره".
جۆزێپ بۆڕێڵ له ده‌سپێكی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندام له ناتۆ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی ئۆكرانیا ده‌كات وتی: "ئۆكرانیا پێویستی به چه‌پڵه‌ڕێزانی كه‌متر و چه‌كی زیاتره".
بۆڕێڵ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن ئه‌مڕۆ ره‌زامه‌ندی بدرێت له‌سه‌ر پاكێجی دوا سزاكانی یەکێتیی ئەوروپا بۆسه‌ر روسیا، سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ١١ی نیسان له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندام، گه‌مارۆخستنه سه‌ر نه‌وتی روسیا تاوتوێ ده‌كرێت.
پێرێ، یەکێتیی ئەوروپا هاورده‌كردنی كڕینی خه‌ڵوزی له روسیا قه‌ده‌غه كرد كه ساڵانه به به‌های چوار ملیار یورۆ خه‌ڵوز له‌و وڵاته ده‌كڕدرا.